عێراق

بەربژێرێکی سوننە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا کوژرا

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و بەربژێری ھاوپەیمانی سەروەریی "سوننە" بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەفا مەشھەدانی لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا، کوژرا.

Zana Natık Kerem  | 15.10.2025 - نوێکردنەوە : 15.10.2025
بەربژێرێکی سوننە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا کوژرا

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و بەربژێری ھاوپەیمانی سەروەریی "سوننە" بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەفا مەشھەدانی لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا، کوژرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتوون، سەفا مەشھەدانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا، کوژراوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە کوژرانی سەفا مەشھەدانی ڕانەگەیاندووە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

سەفا مەشھەدانی، بەربژێری ژمارە ٢٦ بوو لە لیستی ھاوپەیمانیی سەروەریی "سوننە" بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران کە خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات.

ئەوە یەکەم کوژرانی بەربژێرە کە لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ڕووبدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın