بێگەرد تاڵەبانی: "خۆشحالین بە پەسندکردنی پرۆژە یاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژە کشتوکاڵییەکان"
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی خۆشحالی خۆی بە پەسندکردنی پرۆژە یاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژە کشتوکاڵییەکان لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، نیشاندا.

Arbil
هەولێر - AA
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی خۆشحالی خۆی بە پەسندکردنی پرۆژە یاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژە کشتوکاڵییەکان لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، نیشاندا.
پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژماره ١٢ى ئاسایی خولی پایزه له ساڵی سێیهمى خولی پێنجهمی ههڵبژاردندا پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەکانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پەسەند کرد.
بێگەرد تاڵەبانی لەمبارەیەوە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەیامێکدا نووسیوویەتی: "زۆر خۆشحالین بە پەسندکردنی پرۆژە یاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژە کشتوکاڵییەکان لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە هاوکار و هەماهەنگ و پاڵپشتی پرۆژەکەی وەزارەتمان بوون".
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە کە دوابەدوای پەسندکردنی پرۆژە یاساکە، لە ئێستادا لەلایەن وەزارەتەکەیان کار لەسەر ئامادەکردنی رێنماییەکان و میکانیزمی خولی راهێنان و شیاندنی دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دەکەن بۆ ئەوەی لەساڵی داهاتوو ئەم پرۆژە یاسایە لەسەر ئاستی سەرجەم پرۆژەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بێگەرد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە "هەروەکو پێشتریش رامانگەیاندبوو کە بە کارابوونی ئەم پڕۆژە یاسایە دەرفەتی پێنج هەزار هەلی کار لەسێکتەری کشتوکاڵییدا دەرەخسێت".
بەپێی بڕگەی دووەمیش لە خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار، كه بریتی بوو له دهنگدان، ڕاپۆرتی لێژنهی هاوبهش كه پێكهاتبوو له ههردوو لێژنهی كاروبارى یاسایی و لێژنهی كشتوكاڵ و ئاودێری، به ڕهچاوكردن و جێكردنهوهى سهرجهمی ئهو سهرنج و تێبینی و پێشنیازانهی لهلایهن ئهندامانى پهرلهمانهوه له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنهوهى دووهمی پڕِۆژەیاساكه خرابوونه ڕوو، دوای ئهوهى سهرجهمى ئهو پێشنیازانهى كه بۆ ههر مادهیهك له مادهكانی پڕِۆژەیاساكه به پێشنیازى لێژنهی هاوبهشیشهوه كه ههبوون، به ناوونیشان و هۆكارهكانی دهرچوواندنی به جیا خرانه دهنگدانهوه و پهسند كران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن