عێراق

بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سەرانسەری عێراق کۆتایی پێ هات

- لەسەر بنەمای بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆتایی هات.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 08.11.2025 - نوێکردنەوە : 09.11.2025
بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سەرانسەری عێراق کۆتایی پێ هات

Arbil

عێراق ــ AA

لە سەرانسەری عێراق، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە ١١ی تشرینی دووهەم بەڕێوە بچێت، بە فەرمی کۆتایی پێ هات.

بەو پێیە لە کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە، هەرچەشنە چالاکی، پڕۆگرام و یان میتینگێکی جەماوەری بەربژێرەکان بە بانگەشە بۆ لیست و قەوارەکانیان هەژمار دەرکرێت و بە لادان لە بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دادەنرێت.

هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ئەندامانی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە لە ١١ی تشرینی دووهەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

لەم بارەیەوە گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەللای بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاندبوو: "کۆمیسیۆن ئامادەکارییەکانی تەواوی کردووە بۆ ئەوەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ٩ی ئەم مانگە و دەنگدانی گشتی لە ١١ی ئەم مانگە، ئەنجام بدات".


- هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

لە هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە، حەوت ھەزار و ٧٦٨ بەربژێر لە ١٨ پارێزگای عێڕاق (سلێمانی و هەڵەبجە یەک بازنەیە) ڕکابەری یەکتر دەکەن بۆ بەدەستھێنانی ٣٢٩ کورسی ئەنجوومەنەکە.

لە هەڵبژاردنەکەدا ١٤٦ هاوپەیمانی و پارت و کەسایەتی سەربەخۆ کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی کە ٨٣یان کۆتای ژنانن.

هەرێمی کوردستان ٤٦ کورسی بۆ دیاری کراوە و لەم هەڵبژاردنەدا بەربژێرەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە چوارچێوەی بازنەی سلێمانیدا بەشداری هەڵبژاردن دەبن.

پێکهاتەکان لە عێراقیش بە پێی یاسای ژمارە (٤)ی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا پەسەند کراوە، خاوەنی ٩ کۆتا دەبن لە هەڵبژاردنەکاندا کە بەم شێوەیە دەبێت: پێکهاتەی کریستیان یەک کورسییان لە هەر کام لە بازنەکانی بەغدا، کەرکووک، نەینەوا، دهۆک، هەولێر دەبێت. هاوکات لە بازنەی بەغدا، پێکهاتەی سائی یەک کورسی، کەمینەکانی شەبەک و ئێزدی لە نەینەوا هەرکام یەک کورسی و فەیلییەکانیش لە واست یەک کورسی کۆتایان دەبێت.

هەرکام لە بەرژێرەکانیش بە پێی یاسا تەمەنیان نابێت لە ٣٠ ساڵ کەمتر بێت و مەرجە خاوەنی بڕوانامەی بکالۆریۆس بن، بەڵام بۆ کۆتاکان لە ئامادەیی کەمتر نەبێت.

لە هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزارو ٢٩١ كەس مافی دەنگدانیان هەیە کە ١٨ ملیۆن و ٣٣٥ هەزار و ٨٨٠ کەسی لە ١٥ پارێزگای عێراقدان و سێ ملیۆن و ٦٨ هەزار و ٤١١ كەسی لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا مافی دەنگدانیان هەیە.

بە پێی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردن دەبێت (سلێمانی و هەڵەبجە یەک بازنەیە) و ژمارەی کورسییەکانی هەر پارێزگایەک بەو پێیە دەبێت:

ژمارەپارێزگاکورسیکۆتای ژنان
١بەغدا٦٩١٧
٢نەینەوا٣١٨
٣بەسرە٢٥٦
٤زیقار١٩٥
٥بابل١٧٤
٦سلێمانی١٨٥
٧ئەنبار١٥٤
٨هەولێر١٥٤
٩دیالە١٤٤
١٠کەرکووک١٢٣
١١سەلاحەدین١٢٣
١٢نەجەف١٢٣
١٣واست١١٣
١٤دیوانیە١١٣
١٥میسان١٠٣
١٦دهۆک١١٣
١٧کەربەلا١١٣
١٨موسەنا٧٢



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın