ئه‌و منداڵه ئێزدیه‌ی داعش رفاندبووی راده‌ستی مامی كرایه‌وه
هۆگر قۆلۆ ته‌مه‌ن 10 ساڵانی ئێزدی كه له میانی داگیركردنی شنگال له لایه‌ن داعشه‌وه برابوو بۆ سووریا، به هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به مامی شادكرایهوه.
Hatay
هاتای - AA
هۆگر قۆلۆ ته‌مه‌ن 10 ساڵانی ئێزدی كه له میانی داگیركردنی شنگال له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه برابوو بۆ سووریا و له خێزانه‌كه‌ی دابڕێندرابوو، به هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له سنووری توركیا-سووریا به مامی شادكرایهوه كه له عێراقه‌وه چووبوو به‌دوایدا.
هۆگر قۆلۆ دوای داگیركردنی شنگال خێزانه‌كه‌ی پەرتەوازە بوو و خۆیشی له خانه‌یه‌كی بێ دایك و باوكان له ئیدلب ده‌ژیا، مامی حوسه‌ین عومه‌ر قۆلۆ له رێگه‌ی كۆنسولخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر به‌دواداچوونی كرد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش ده‌ستی به‌كاركرد بۆ شادكردنهوهی هۆگر به خێزانه‌كه‌ی.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه هاوكاربوون له بردنی قۆلۆ بۆ توركیا له ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤه‌گۆزو به مامی شادكرایهوه.
دیپلۆماتکار لە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆز سه‌ردار جه‌نگیز به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه هۆگر قۆلۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له تراجیدیایه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و گوتی: "ده‌گوترێت باوكی مردووه و دووره له هه‌موو كه‌سوكاری. له سووریا فرۆشراوه و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ماوه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی مامی كه قاره‌مانی رووداوه‌كه‌یه سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی گشتییمان ده‌كات له هه‌ولێر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به كار كرد له‌و باره‌یه‌وه. مامه‌كه‌ی له ئیستانبوڵه‌وه هێنرایه هاتای و ئه‌مڕۆ لێره هه‌ردووكیان چاویان به یه‌ك كه‌وت".