ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم: "موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی لە رووبەڕووبوونه‌وه‌ی ھێزێکی ئەمنییدا كوژران"
As Sulaymaniyah
هەولێر -AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، موراد کانی کوردەیی داواكراو بووه، له‌كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنی رووبەڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی ئه‌منی شه‌هید بووه و سێ كه‌س برینداربوون، دواتر خۆی و دوو له پاسه‌وانه‌كانی كوژراون.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كورژانی موراد كانی كورده‌یی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ٢٥ی ١١ی ٢٠٢١ ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو موراد کانی کوردەیی لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێ‌سپێردرا".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کە لەگەڵیدا بوون رووبەڕووی ھێزەکە بوونه‌ته‌وه کە لەکاتی ئەرکدا بوون بۆ جێبەجێکردنی سەروەری یاسا، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی شامل زرار ئیسماعیل شەھید دەکەن و سێ کەسی تریش بریندار دەکەن".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه: "لە ئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵھاتوان موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا هاتووه: "لێرەوە بۆ رای گشتی روون دەکەینەوە دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم رووداوەوە و لەدادگا ھەڵھاتوون و سەرجەم تۆمەتباران راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی دەکرێن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن