ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێرەوە
- بەپێی ئاگادارییەک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ١٧ی ئایار راییکردنی مامەڵەکان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.

Arbil
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شوفێران دەکاتەوە کە بەرلە سەردانکردنیان لە رێگەی ماڵپەڕەکەیانەوە پلیتی سەردانکردن ببڕن.
بەپێی ئاگادارییەک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ١٧ی ئایار راییکردنی مامەڵەکان بە هەموو جۆرەکانی تازەکردنەوە، گۆڕینی مولکییەت و تۆمارکردنی بۆ یەکەمجار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و هاووڵاتییان ده‌توانن رۆژانه له كاتژمێر نۆی به‌یانی تاوه‌كو دووی دوای نیوەڕۆ سه‌ر‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی کردووە بەر لە سەردانیکردنیان، پلیتی سه‌ردانیكردن له رێگای ئۆنلاین له وێبسایتی هاتوچۆی هه‌ولێر وه‌ربگرن بە ناونیشانی https://www.hawlertp.com/ahtp/.
هەروەها لە ئاگادارییەکەدا داواکراوە کە هاووڵاتییان پابه‌ند بن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له كاتی هاتنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و ده‌ستكێش لەدەست بکەن و دەمامکیش بە کاربهێنن.
هەروەها داواش کراوە کە پێویستە تەنها خاوەنی ئۆتۆمبێل بێت و هیچ سەرنشینێکی لەگەڵ نەبێت و تەواوی پێداویستیەکانی مامەڵەکەی پێ بێت بۆ ئەوەی لە رۆژێکدا کاروبارەکانی تەواو بکات.