وەرزش

یاری کلاسیکۆ لە لوبنان ئەنجام دەدرێت

هەفتەی داهاتوو لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، یاری کلاسیکۆ لە نێوان یانەکانی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت.

Sangar Hamad Azeez  | 20.04.2017 - نوێکردنەوە : 24.04.2017
یاری کلاسیکۆ لە لوبنان ئەنجام دەدرێت

Madrid


مەدرید - AA

هەفتەی داهاتوو لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، یاری کلاسیکۆ لە نێوان یانەکانی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە لە ٢٨ نیسان ئەستێرەکانی پێشووی تۆپی پێی یانەکانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە شاری بەیروت لە لوبنان یارییەکی دۆستانەی خێرخوازی ئەنجام بدەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو ئەستێرانە جگە لە یارییکردن سەردانی کەمپەکانی پەنابەران دەکەن لەو شارە و چەندین چالاکی دیکەی مرۆییش ئەنجام دەدەن.

چاوەڕوان دەکرێت لە یانەی بەرشەلۆنە، رۆنالدینهۆ، ئەبیدال، پاپاسجو، زامبرۆتا، ئەدمیلسۆن، سیماو سابرۆسا، گیولی، گوزمان، ئەنگۆی، بیلێتی، خوان کارلۆس، نادال، داڤیدس، میندێتا، لویس گاریا و خولیا سالیناس بەشداری بکەن

لە یانەی ریال مەدریدیش یاریزانان، رۆبێرتۆ کارلۆس، ساڤیۆ، جولیۆ لۆریەنتی، کارەمبو، فێرناندۆس سانس، سیزار، پاڤۆن، مۆریەنتێس، روبن، دیلارێد، و چەندین ئەستێرەی دیکە بەشداری یارییەکە دەکەن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın