هونەر و كلتوور

گۆرانیبێژی بەریتانی جۆرج مایكڵ كۆچی دوایی كرد

گۆرانیبێژ و میوزیکژەن و نووسەری گۆرانی بەریتانی، جۆرج مایکڵ لەتەمەنی ٥٣ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

Mohammed Baqi Hussein  | 26.12.2016 - نوێکردنەوە : 27.12.2016
گۆرانیبێژی بەریتانی جۆرج مایكڵ كۆچی دوایی كرد

لەندەن

گۆرانیبێژ و میوزیکژەن و نووسەری گۆرانی بەریتانی، جۆرج مایکڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی گۆرینگی ناوچەی ئۆکسفۆردشایر باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

پۆلیسی ناوچەی تەیمز ڤاڵی روونکردنەوەی لەبارەی ھۆکاری گیان لەدەستدانی ھونەرمەندەکەوە نەداوە و تەنھا رایگەیاندووە کە دۆخێکی گومانلێکراو لەئارادا نییە.

راگەیەنرا کاتژمێر ١:٤٢ی پاش نیوەڕۆی دوێنێ بەکاتی ناوخۆی بەریتانیا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشتووەتە ماڵەکەی جۆرج مایکڵ.

جۆرج مایکڵ کە ناوی راستەقینەکەی جۆرجیەس کایریاکۆس پانایۆتو-ە، ساڵی ١٩٦٣ لە باکووری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەدایکبووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın