چریکەی ستران لەنێو ماڵی دەنگبێژان لە دیاربەکر
دەنگبێژ لە نێو ئەدەبیاتی کوردی‌دا لە دیاربەکر پێگەیەکی بەهێزی هەیەو، لەئێستادا زۆرێک لەوانە، لەنێو 'ماڵی دەنگبێژان' کۆدەبنەوە.

Diyarbakir
دیاربەکر - AA
دەنگبێژ لە نێو ئەدەبیاتی کوردی‌دا لە دیاربەکر پێگەیەکی بەهێزی هەیە و لەئێستادا زۆرێک لەوانە، لەنێو 'ماڵی دەنگبێژان' کۆدەبنەوە.
دەنگبێژیی بە جۆرێکی ستران دادەنرێت کە تێیدا ئازار و ناخۆشی و سروشت و خۆشەویستی جێگەی تێدا گرتۆتەوە.
دەنگبێژان ستران دەچڕن و لەئێستادا لەماڵێک کۆدەبنەوە کە بە "ماڵی دەنگبێژان" ناسراوە و تێیدا چەندین ستران و ئاوازی نوێ و کۆن دەچڕن پێکەوە.
لەلێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژاناسی ئانادۆڵو محەمەد تانریڤەردی ٧١ ساڵ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو باوکیشی دەنگبێژ بووەو لەنێو کولتووری ئەواندا گەورە بووە.
عه‌لیجان ئیپێك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ر ناوچه‌و كولتووری ئازادی خۆی هه‌یه و، ده‌نگبێژیش له كولتووری كورددا پێگه‌یه‌كی گرنگیی هه‌یه.ئیپێك باسی له‌وه كرد كه له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه به‌و هونه‌ره ئاشنا بووه و، گوتی: "له رۆژانی منداڵی‌دا ده‌نگبێژان هه‌بوون كه له ماڵه‌كاندا كۆده‌بوونه‌وه. ئێمه‌یش گویمان لێده‌گرتن و لاساییمان ده‌كردنه‌وه، به تێپه‌ڕبوونی كات به‌ئاسایی ئه‌و گۆرانیانه‌مان ده‌گوته‌وه".
ئیپێك باسی له‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌نگبێژ كولتوورێكی گرنگه به‌ڵام ژماره‌ی ده‌نگبێژانی تازه پێگه‌یشتوو كه‌مه و، گوتی: "سوپاسی شاره‌وانیمان ده‌كه‌ین كه به‌ده‌نگ ئه‌و كولتووره‌مانه‌وه هات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناونه‌چێت. لێره‌ین و چاومان له ده‌رگایه بۆ میوانه‌كانمان".
جه‌مال تانریڤێردی ته‌مه‌ن 63 ساڵ، باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان به خێزانی ده‌نگبێژن و، گوتی: "باوكم ده‌نگبێژ بوو. ئێمه‌یش پێنج براین كاری ده‌نگبێژی ده‌كه‌ین. به‌رده‌وامی به‌و كولتووره ده‌ده‌ین كه له باوكمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه".
تانریڤێردی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له رابردوودا له ئاهه‌نگه‌كاندا ده‌نگبێژیان كردووه و، بۆ زیندوو راگرتنی ئه‌و كولتووره له‌سه‌ر بانگهێشته‌كان سه‌ردانی گونده‌كانیان كردووه و، گۆرانیان گوتووه.
زه‌فه‌ر قاره‌مان یه‌كێكه له میوانانی خانه‌ی ده‌نگبێژی و رایگه‌یاند، له وانه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دیاربه‌كردا هاتووه و خۆشحاڵه به ژیانه‌وه‌ی كولتووره دێرینه‌كان.
قاره‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌نگبێژی هه‌ست و سۆزی كوردان به‌باشی وێناده‌كات و له‌به‌رئه‌وه ده‌یانه‌وێت درێژه به‌و كولتووره بده‌ن.
قاره‌مان گوتیشی: "منیش پێم خۆش بوو، له وانه‌وه هاتم. ده‌مه‌وێت ئه‌مه بناسێنرێت له ناوخۆ و ده‌ره‌وه. موزیكه‌كانی دیكه له‌دواییدا هاتووه‌ته ژیانمانه‌وه. به‌ڵام ده‌نگبێژی هه‌ر هه‌بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كولتوور و كۆمه‌ڵایه‌تیی شاروانیی دیاربه‌كر عه‌زیز ئاڵتونبۆغا رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگبێژی له‌بیرنه‌چێته‌وه، خانه‌یه‌كی ده‌نگبێژییان ئاماده‌كردووه.
ئاڵتونبۆغا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌نگبێژی هونه‌رێكه ده‌م به‌ده‌م ماوه‌ته‌وه و جه‌ختیكرده‌وه كه بابه‌ته‌كانی خۆشه‌ویستی، قاره‌مانی و ئاینی له‌خۆده‌گرێت.
ناوبراو رایگه‌یاند خانه‌ی ده‌نگبێژی له هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش رۆژ كراوه‌یه و گوتی، "ئه‌وه‌ی كه دێته ئێمه وه‌نه و ڤیدیۆ تۆمارده‌كه‌ن. هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن شوێنێكی له‌م جۆره‌ش هه‌یه نه‌مانزانیوه. ئه‌وان وه‌ك هونه‌رمه‌ندی میوان پێشوازی ده‌كه‌ین. هه‌ریه‌كێك له ده‌نگبێژه‌كان، له‌مانگێكدا به‌شداری له چوار دیواندا ده‌كات. ده‌نگبێژی هونه‌رێكه كار له ناخی مرۆڤ ده‌كات. به هه‌ر زمانێك بێت، گرنگیی ئه‌م ده‌نگبێژییه ئه‌وه‌یه كه بۆ ناخی مرۆڤه‌كان ده‌دوێت".