محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم كۆچی دوایی كرد
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایی كرد و به ئاماده‌بوونى بەرپرسانی حزبی و حكوومی، ته‌رمه‌كه‌ى له گۆڕستانى گردى سه‌یوان له شارى سلێمانى به‌خاك سپێردرا.
As Sulaymaniyah
سلێمانى - AA
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایی كرد و به ئاماده‌بوونى بەرپرسانی حزبی و حكوومی، ته‌رمه‌كه‌ى له گۆڕستانى گردى سه‌یوان له شارى سلێمانى به‌خاك سپێردرا.محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم كه ساڵانێكی زۆر بوو به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له‌سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، كوڕی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه، له 14ی ئابی 1931 له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌دایك بووه.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم سه‌ره‌تای خوێندنی لای باوكی ده‌ستپێكردووه و ماوه‌ی دوو ساڵیش لای مه‌لای گونده‌كه‌یان خوێندنی ئایینی درێژه‌پێداوه.
پاش ئه‌وه‌ی خێزانەکەیان روویانكردووەته شاری سلێمانی، محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم لای باوكی درێژه‌ی به‌خوێندن داوه تا گه‌یشتووەته پله‌ی زانای ئایینی.
مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم له‌ساڵی 1949وه ده‌ستی كردووه به‌نووسینی بابه‌ته‌كانی و له رۆژنامه‌ی نه‌دا له‌شاری به‌غدا بڵاویكردوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1952ه‌وه له رۆژنامه‌ی ژین‌دا نووسینه‌كانی بڵاوكردووەته‌وه.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، ساڵی 1951 یه‌كه‌مین كتێبی له‌بواری ره‌خنه‌دا چاپکردووە، ته‌واوی ژیانی به‌نووسین و خویندنه‌وه بردووەته سه‌ر، به‌ده‌یان په‌رتووكی به‌نرخی له‌بواره‌كانی ئایینی و رامیاری و نه‌ته‌وه‌یی و شیعر و ئه‌ده‌بدا پێشكه‌ش به‌خوێنه‌رانی كورد و كتێبخانه‌كانی كوردستان كردووه، هاوشانی باوكی، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و شرۆڤه‌ی بۆ گه‌وره شاعیرانی كورد له‌وانه نالی، مه‌حوی، سالم، كوردی، وه‌فایی و چه‌ندین شاعیری دیكه‌ی كورد كردووه.
نووسەر و رۆژنامەنووس ئەحمەد حامید هاوڕێی نزیكی مامۆستا محەمەدی مەلا كەریمی مودەڕیسە، بۆئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: "محەمەدی مەلا كەریمی مودەڕیس، كەسایەتییەكی گرنگ و ناودار بوو، ئەو خزمەتێكی زۆری زمان و ئەدەبی كوردی كردووە، هەروەها زمانێكی پاراوی كوردی و عەرەبی و فارسی زانیووە، بەردەوام سەرقاڵی توێژینەوە و نووسینی جیاواز بووە.
گوتیشی: "ئەو زانا گەورەیە خاوەنی كتێبخانەیەكی گەورە بووە، بەڵام بەهۆی نەخۆشی و ماندووبوونەوە، كتێبخانەكەی بەخشی بە كتێبخانەی گشتیی شاری سلێمانی، بۆیە بەداخەوە ئێمە وەك رۆشنبیران كەڵە پیاوكێكی گەورەمان لەدەستدا، تەمەننای ئەوە دەكەین، نەوەكانی جێگای ئەو زانا گەورەی كوردستان بگرنەوە".
ئەحمەد حامید ئاماژەی بەوەشكرد: "كۆچی دوای محەمەدی مامۆستا عەبدولكەریمی مودەڕیس، كەلێنێكی گەورەی كردووەتە نێو زمان و ئەدەبی كوردی، مەحاڵە كەسێكی وەها هەبێت، بتوانێت جێگای ئەو بگرێتەوە، چونكە ئەو هەمیشە خولیای توێژینەوە و گەشەكردنی زمانی رەسەنی كوردی بووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
