وەرزش

رۆناڵدۆ هاتریکی کرد و ریال چاوی بڕیوەتە یاری کۆتایی

- یاریی یەکەمی چوونی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە هەریەک لە ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە یەک گەیاند، یانەی شاهانە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر دێربییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.

Muhammet Ali Kemal  | 03.05.2017 - نوێکردنەوە : 04.05.2017
رۆناڵدۆ هاتریکی کرد و ریال چاوی بڕیوەتە یاری کۆتایی

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

یاریی یەکەمی چوونی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە هەریەک لە ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە یەک گەیاند، یانەی شاهانە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر دێربییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی ١٠ی یارییەکەدا بە سەر گۆڵی یەکەمی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد. بەو ئەنجامەش گێمی یەکەم کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٧٣دا، جارێکی دیکە رۆناڵدۆ بە شووتێکی بەهێز توانی تۆڕی گۆڵی یانەی ئەتلەتیکۆی میوان بهەژێنێت و بەو شێوەیەش گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆماربکات.

دواتر لە خولەکی ٨٦دا و لە ئەنجامی هەڵدانی تۆپێک لە لایەن ڤازکێزەوە لە هێڵی راستەوە بۆ ناو هێڵی سزا، رۆناڵدۆ توانی تۆپەکە بگەیەنێتە تۆڕەکان و ئەنجامەکە بۆ یانەکەی بکاتە ٣-٠.

هەر بەو ئەنجامەش رکابەرییەکە کۆتایی هات و یانەی شاهانە توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە.

- رۆناڵدۆ خۆی گەیاندە ١٠٣ گۆڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە یارییەکەدا هاتریکی تۆمار کرد، ژمارەی گۆڵەکانی لە میانی خولی یانە پاڵەوانەکاندا گەیاندە ١٠٣ گۆڵ و پێش یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کەوت کە ١٠٠ گۆڵی هەیە. بەو شێوەیەش ئەو یاریزانە پورتوگالییە، ژمارەی گۆڵەکانی لە یارییەکانی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا بۆ ١٣ گۆڵ بەرزکردەوە و ئەو ژمارە پێوانەییەی شکاند کە بە ناوی یاریزانی ئەفسانەی ریال مەدرید، ئالفرێدۆ دی ستیفانۆوە بوو کە بریتییە لە تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە یارییەکانی نیوەی کۆتایی جامەکانی ئەورووپادا.

رۆناڵدۆ بە هاتریکەکەی شەوی رابردوو، ژمارەی هاتریکەکانی لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا گەیاندە ٧ و بەوشێوەیەش بە ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی گەیشتەوە.

بڕیارە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی نێوان ریال مەردید و ئەتلەتیکۆ مەدرید، رۆژی ١٠ی ئەم مانگە لە یاریگای ڤیسێنتی کاڵدیرۆن بەڕێوەبچێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın