روونکردنەوەی بارسێلۆنا سەبارەت بە نەیمار
- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پشتڕاستیکردەوە کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یاریزانی بەڕازیلی یانەکە، نەیمار بە ئیدارەی یانەکەی راگەیاندووە کە بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پشتڕاستیکردەوە کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یاریزانی بەڕازیلی یانەکە، نەیمار بە ئیدارەی یانەکەی راگەیاندووە کە بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی یانەکە، بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە نەیماری ٢٥ ساڵ لەگەڵ باوکیدا کە هاوکات بەڕێوەبەری کارەکانییەتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاتوونەتە یانەکە و بڕیاری جێهێشتنی بارسێلۆنایان لە لایەن نەیمارەوە داوەتە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە مەرجی ئەوەی نەیمار ئازاد بێت لە بڕیاردانی جێهێشتنی یانەکە، بریتییە لە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یورۆ و بە هۆی گرێبەستەکەشەوە کە ساڵی رابردوو نوێکرایەوە، هەر برێکی دیکەی زیادە کە درووست ببێت، تا دۆزینەوەی چارەسەرێک لە لایەن دادنووسەوە گرەنتی دەکرێت.
یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردبوو نەیمار بە هۆی وەرگرتنی مۆڵەتێکی کاتییەوە، بەشداریی لە راهێنانەکانی یانەکەدا نەکردووە.
