سياسەت, عێراق

یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر سووتاندنی ئاڵای كوردستان و بارەگای لایەنەكان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت سووتاندنی ئاڵای ھەرێمێکی دەستووری کە ھێمای گەلێکی پڕ قوربانییە، بۆ کۆتاییھێنان بە ستەمی دیکتاتۆرییەت و بنیاتنانی عێراقێکی پێشکەوتووی دیموکراسی مایەی نیگەرانی قووڵ و بریندارکردنی ھەستی نیشتمانیی گەلی کوردستانە.

Sarmand Hameed  | 17.10.2020 - نوێکردنەوە : 17.10.2020
یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر سووتاندنی ئاڵای كوردستان و بارەگای لایەنەكان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

Arbil

هەولێر - AA

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت سووتاندنی ئاڵای ھەرێمێکی دەستووری کە ھێمای گەلێکی پڕ قوربانییە، بۆ کۆتاییھێنان بە ستەمی دیکتاتۆرییەت و بنیاتنانی عێراقێکی پێشکەوتووی دیموکراسی مایەی نیگەرانی قووڵ و بریندارکردنی ھەستی نیشتمانیی گەلی کوردستانە.

سەبارەت بە سووتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای لایەنە سیاسییەکان، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند: "سووتاندنی ئاڵای کوردستان و ، بارەگای پارتە سیاسییەکان، لە ھەر پارێزگا و ناوچەیەکی عێراق؛ بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، دیاردەیەکی ناشارستانییە و دژە بە پرنسیپەکانی دیموکراسیەت و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی، ھاوکات سووتاندنی ئاڵای ھەرێمێکی دەستووری کە ھێمای گەلێکی پڕ قوربانییە، بۆ کۆتاییھێنان بە ستەمی دیکتاتۆرییەت و ، بنیاتنانی عێراقێکی پێشکەوتووی دیموکراسی. مایەی نیگەرانی قووڵ و بریندارکردنی ھەستی نیشتمانیی گەلی کوردستانە".

گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راشیگەیاند "عێراق، لەم دۆخەدا کە پێویستی ژیانی بە حیواری نیشتمانی و لێکتێگەیشتنی سیاسی قووڵ و سەپاندنی ئیرادەی دەوڵەت ھەیە، ئەم جۆرە رووداوانە ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانەکان، لەبار دەبات".

گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئیدانەکردن داوای ھێورکردنەوەی دۆخەکەی کردووە و بە پێویستی زانیووە دەوڵەت ھەیبەتی یاسا بەسەر کۆی رووداوەکاندا بسەپێنێت.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانێكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھۆشیار زێباری لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق خۆپیشاندانیان سازكرد.

لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوچەی كەڕادە ناوەڕاستی بەغدا، لە لایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سووتێنرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın