چاوش‌ئۆغڵو: "په‌كه‌كه له ناوچه‌ی سلێمانی دابه‌زیوه بۆ ناو شار"
مەولود چاوش‌ئۆغڵو: "تورکیا، ئەمریکا، بەغدا و هەولێر. پەکەکە دوژمنی هەولێریشە. پەکەکە لە لایەن چەند گرووپێک لەنێو پارتەکەی تاڵەبانی و لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە پشتیوانی کرا.لەسایەی ئەو پشتیوانییە لە ناوچەی سلێمانی پەکەکە دابەزییە نێو شارەوە".

Antalya
ئانتاڵیا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە نەخشە رێگای منبج رایگەیاند "بە روونی دەیڵێین. بۆ کۆبوونەوەی ئامادەکاریی پێشوەخت دەڵێین 0-10 رۆژ. دەڵێین نابێت شەش مانگ بخایەنێت، پرۆسەیەک بێت نیوەی ئەوەش نەخایەنێت. لەمەدا دواخستن بوونی نابێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەگەڵ میدیاکاراندا کۆبوویەوە و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە رۆژەڤی دایەوە.
چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە منبج ئاماژەی بەوەکرد کە هاریکارییەکی چوارقۆڵی بوونی دەبێت و گوتی: "تورکیا، ئەمریکا، بەغدا و هەولێر. پەکەکە دوژمنی هەولێریشە. پەکەکە لە لایەن چەند گرووپێک لەنێو پارتەکەی تاڵەبانییدا پشتیوانی کرا، لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە پشتیوانی کرا. لەسایەی ئەو پشتیوانییەی ئەواندا لە ناوچەی سلێمانی پەکەکە دابەزییە نێو شارەوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لەگەڵ وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کە لە پارتەکەی تاڵەبانی بووە، کۆبووەتەوە و رایگەیاند "وەزیرەکە گوتی 'لەنێو پارتەکەی ئێمەدا گرووپێکی بچووکن (کە ئێمە دژی ئەمەین). ئێمە دەستمان بە دانی ئەو باجە کردووە کە ئەمانە پشتیوانی‌یان لە پەکەکە کردووە، پەکەکە رێنمایی دەداتە سەرکردایەتی پارتەکەی ئێمە، ئێستا هەڕەشەیان لێدەکات'. ئەگەر هاریکاریی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستییدا بکەیت، ئەمە دەرەنجامەکەی دەبێت''.
چاوش‌ئۆغڵو گوتيشی: "لێرەدا سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنانەی بۆ سەر پەکەکە دەیکەین، زانیاریی هەواڵگریی هاوبەشیی پێدەکرێت. وەک تورکیا ئێمە ئەو کارانەی پێویست بێت ئەنجاممانداوە و بەردەوامین لە ئەنجامدانی. لە دەرەوەی سنوورەکانیش ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەین. دوێنێ گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ، وەڵامی پرسیاری میدیاکارانی دایەوە. ئەمە جگە لەوەی ئێمە سوورین لەسەر راماڵین و پاککردنەوەی پەکەکە لە دەرەوەی سنوورەکانمان. لە سایەی رێککەوتنە چوارقۆڵییەکەشدا، چاوەڕێی هەڵبژاردنەکانی عێراقمان کرد. بەدڵنیاییەوە پشتیوانیی ناوخۆ گرنگە. ئەوێ خاکی عێراقە. هەڕەشەیەکی جددیی بۆ سەر عێراق دروستدەکات. لە ناوچەی شنگال دەرچوون بەڵام بەتایبەت لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەوێ، لە قەندیل و ئەولاتری پێکهاتەیەکی بەرچاوی پەکەکە بوونی هەیە. ئیشائەڵڵا ئەو ناوچانەش پاکدەکەینەوە".
- " لە قۆناغی یەکەمدا یەپەگەییەکان لە منبج دەکشێنەوە"
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا سەبارەت بە رۆژژمێری دەرچوونی پەکەکە/یەپەگە و بەردەوامیی پرۆسەکە، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له یه‌كه‌م قۆناغدا په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌ییه‌كان منبج جێده‌هێڵن. كاتێكیش ده‌رۆن چه‌كه‌كانیان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه. ده‌چن بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات. چوونیان بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت قبووڵی مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ین له‌وێ. بنه‌مای ئه‌و مه‌ترسیه‌ی له‌سه‌رمانه له خۆرهه‌ڵاتی فوراته‌وه دێت، جگه له منبج. له منبجه‌وه له ناوچه‌ی ئه‌لباب و جه‌رابلوسه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌ی له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له داعشمان پاككرده‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر سه‌ربازانمان، ده‌ستدرێژی ده‌كرێت. به‌ڵام مه‌ترسی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر توركیا له په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فوراته‌وه هات. له‌به‌رئه‌وه دوای منبج نه‌خشه رێگاكه لێره‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت".
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "هه‌ندێک لێكدانه‌وه ده‌بینین، هاوڕێیان باش به‌دواداچوونیان بۆ روونكردنه‌وه‌كانی دوێنێمان نه‌كردووه. دوای منبج ده‌ست به جێبه‌جێكردنی نه‌خشه رێگاكه ده‌كرێت له‌و ناوچانه‌ی دیكه كه یه‌په‌گه كۆنترۆڵی كردوون. له رێككه‌وتنه‌كه‌ماندا ئه‌وه هه‌یه. لێره‌دا ئه‌وه به‌و واتایه نایه‌ت كه به‌رده‌وامیدانی پێكهاته‌ی یه‌په‌گه‌ییه‌كان لێره قه‌بووڵ بكه‌ین. ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌ی ئه‌و كات یه‌په‌گه بۆ كوێ ده‌چێت؟ پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه لێره‌دایه. ئه‌و كاته‌ی ده‌ستمان كرد به جێبه‌جێكردنی ئه‌م نه‌خشه رێگایه له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات یه‌په‌گه‌ییه‌كان چیان لێبه‌سه‌ردێت، ده‌چن بۆ كوێ، هه‌موو ئه‌مانه هه‌واڵگریمان، سه‌ربازان و ته‌واوی یه‌كه‌كانمان له‌گه‌ڵ موخاته‌به‌كانیاندا گفتوگۆی ده‌كه‌ن. ئێمه مانه‌وه‌ی ئه‌وان لێره ناخوازین. ده‌توانن له شوێنێك بڵێن به‌رپرسیارێتیی ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئێمه له هه‌مان كاتدا به‌رپرسیارێتیی ئێمه‌شه. ئه‌وه نازانم كه له ئێستادا له منبج چه‌ند یه‌په‌گه په‌كه‌كه‌یی هه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی نه‌خشه رێگاكه كه ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له منبج له‌خوگرتووه، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "به شێوه‌یه‌كی روون ده‌یڵێین. كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری سه‌ره‌تایی 0-10 رۆژه و، ناگاته شه‌ش مانگ، ده‌ڵێین ناگاته نیوه‌یشی. لێره‌دا دواخستن نییه ئیدی لێره‌دا وڵاتێك، لایه‌نێك توركیا یان ئه‌مریكا بڵێت ' من ئه‌و نه‌خشه‌رێگایه‌م واژوو كردووه به‌ڵام په‌شیمان بوومه‌وه' نه‌خشه رێگاكه تێكده‌شكێت. به‌پێچه‌وانه‌وه كارێك و نه‌خشه رێگایه‌كه كه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه مشتومڕمان كردووه و له ناو گرووپه‌كانی كاردا سه‌ربازان، هه‌واڵگری، ئێمه، وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری كاری له‌سه‌ر كردووه. ناگاته شه‌ش مانگ، زۆر پێش شه‌ش مانگ ته‌واو ده‌بێت. پێش مه‌رجی نییه، روون و ئاشكرایه. دامه‌زراوه‌كان له‌نێوان خۆیاندا گفتوگۆیان كردووه. په‌یوه‌ست نییه به ره‌زامه‌ندی دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌وه".