چاوش‌ئۆغڵو: "لە ئێستادا سه‌ربازی زیاده ره‌وانه‌ی لیبیا ناكرێت"
چاوش‌ئۆغڵو: "تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ندبوون به ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت سه‌ربازی زیاده ره‌وانه‌ی لیبیا ناكرێت"
Moscou
مۆسكۆ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرایكرد تا ئه‌و كاته‌ی كه له لیبیا پابه‌ندبوون به ئاگربه‌ست به‌رده‌وامبێت، راوێژكار و یه‌كه‌ی سه‌ربازیی زیاده بۆ ئه‌و وڵاته نانێردرێت.
له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رووسی RIA، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به قه‌یرانی هه‌ریه‌ك له لیبیا و سووریا دوا و هه‌ڵسه‌نگاندی بۆ بۆ بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به سه‌رچاوه‌كانی وزه له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی كرد.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد واده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیران له‌باره‌ی لیبیا له به‌رلین سازبكرێت، له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وان پشتیوانیی له بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن و ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌كه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی شوباتدا ئه‌نجامبدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش تا ئه‌و كاته‌ی كه له لیبیا پابه‌ندبوون به ئاگربه‌ست به‌رده‌وامبێت، راوێژكار و یه‌كه‌ی سه‌ربازیی زیاده بۆ ئه‌و وڵاته نانێردرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن