سياسەت

پەیامی پیرۆزبایی مەسعود بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بە بۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پێکھاتەکانی کلدان سریان ئاشووری لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

Sarmand Hameed  | 31.03.2020 - نوێکردنەوە : 01.04.2020
پەیامی پیرۆزبایی مەسعود بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بە بۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پێکھاتەکانی کلدان سریان ئاشووری لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

لە پەیامەکەی بارزانیدا ھاتووە: "بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشووری کوردستان و عێراق دەکەم و ھیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ ھەموویان دەخوازم".

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرھەنگی برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان ھەموو پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەینەوە چونکە پێکەوەژیان و فەرھەنگی لێبوردەیی شانازییەکی گەوەری گەلی کوردستانە و ئەرکی ھەموو لایەکمانە کە ئەم فەرھەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین".

بارزانی راشیگەیاندووە "لەم کاتەیشدا کە ھەموو جیھان گیرۆدەی پەتای کۆرۆنا بووە ھیواخوازین خوشک و برا کریستیانەکانمان لە نەخۆشی و ئازار دوور بن و جەژنەکانی خۆیان لە ئاشتی و سەلامەتیدا بکەنەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın