په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌ردۆغان و پوتین
- سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پێشهاتەکانی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا-یان تاوتوێ كرد.

Moskova
مۆسكۆ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، باسیان له پێشهاتەکانی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كرملین-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌ردۆغان و پوتین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا قه‌یرانی سووریایان تاوتوێكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دانوستان له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كه به ئاراسته‌ی جۆراوجۆر، به‌تایبه‌تی دۆخی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب-یان تاوتوێ كرد كه رووی له خراپ بوون كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له په‌یوه‌ندییە ته‌له‌فۆنییه‌کەدا جه‌خت له‌سه‌ر ته‌واو جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی رووسیا-توركیا كرایه‌وه به یاداشتنامه‌كه‌ی 17ی ئه‌یلوولی 2018ی سۆچی-یشه‌وه. بڕیاردرا له رێگه‌ی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه دیداری دیكه ئه‌نجامده‌درێت به‌و ئامانجه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن