سياسەت

وەڵامی ئێران بۆ ترەمپ

- وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف: "ئەوە پەسەندکراوە کە ئێرانییەکان هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ملکەچی، بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئەمریکا بۆ واقعییەت، ٤٠ ساڵ شکست لە ناسەقامگیرکردنی ئێران لە رێگەی خوێن و سەروەتەوە".

Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal   | 12.02.2019
وەڵامی ئێران بۆ ترەمپ

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد چاو بە سیاسەتی "شکستخواردوو"یان لەبەرامبەر ئێراندا بخشێننەوە.

محەمەد جەواد زەریف لە پەیامێکدا کە لە رێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، وەڵامی تۆمەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی دایەوە کە لە یادی ٤٠ ساڵەی دامەزراندنیدا، ئاراستەی دەسەڵاتی ئێرانی کردبوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران بانگەشەی ئەوەیکردووە ئەو سیاسەتەی ئەمریکا ماوەی ٤٠ ساڵە پەیڕەوی دەکات، ئەنجامەکەی شکستخواردن بووە و بە هاشتاگی "٤٠ ساڵ شکست"ەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە:

"ئەوە پەسەندکراوە کە ئێرانییەکان هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ملکەچی، بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئەمریکا بۆ واقعییەت، ٤٠ ساڵ شکست لە ناسەقامگیرکردنی ئێران لە رێگەی خوێن و سەروەتەوە. لەدوای ٤٠ ساڵ لە بژاردەی هەڵە، کاتی ئەوە هاتووە دۆناڵد ترەمپ چاو بە سیاسەتی شکستخواردووی ئەمریکادا بخشێنێتەوە".

لە پەیامێکدا کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە یادی ٤٠ ساڵەی دەسەڵاتی ئێران کە لە رێگەی تویتەرەوە بڵاویکردبوویەوە، رایگەیاندبوو "رژێمی ئێران تەنها ٤٠ ساڵ شکستی بەرهەمهێناوە. دانیشتوانی ئێران شایستەی ئایندەیەکی روونترن".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın