سياسەت

هێمن هەورامی: "لەم خولەی پەرلەماندا دەستووری هەرێمی کوردستان دەنووسرێتەوە"

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی: "لەئێستادا پەرلەمانی کوردستان بە نیازە لەم خولەیدا دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان بنووسێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت".

Sarmand Hameed  | 14.11.2019 - نوێکردنەوە : 16.11.2019
هێمن هەورامی: "لەم خولەی پەرلەماندا دەستووری هەرێمی کوردستان دەنووسرێتەوە"

Arbil

هەولێر - AA

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی رایگەیاند "لەئێستادا پەرلەمانی کوردستان بە نیازە لەم خولەیدا دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان بنووسێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت".

لە کۆبوونەوەیەکدا هێمن هەورامی و کۆنسوڵی هیندستان لە هەرێمی کوردستان، چاندراموولی کۆمار باسیان لە برەودان بەپەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی هەردوولا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پەرلەمانی هیندستان لەبواری یاسادانان و دەستوورو را‌هێنانی پەرلەمانتاران و کارمەندانی پەرلەمانی کوردستان لە پەرلەمانی هیندستاندا کرا.

ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کۆنسوڵی هیندستان بە فەرمی بانگهێشتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ بەشداریکردن و پێشکەشکردنی وتارێک لەبارەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان لەیادی ٧٠ ساڵەی نوسینەوەی دەستووری هیندستان کە بڕیارە لە ٢٠١٩/١١/٢٦ لە کۆنسوڵخانەی هیندستان لە هەرێمی کوردستان ساز بکرێت.

لەبەرامبەردا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی نووسینەوەی دەستووری هیندستان، رایگەیاند: "لەئێستادا پەرلەمانی کوردستان بە نیازە لەم خولەی پەرلەمان دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان بنووسێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت"، هاوکات سوپاسی کۆنسوڵی هیندستانی کرد لەبارەی پێشنیازەکانی بەمەبەستی هاوکاریکردنی پەرلەمانی کوردستان لەبواری پڕِۆژەی نووسینەوەی دەستوور و راهێنانی پەرلەمانتاران و کارمەندانی پەرلەمان.

لە کۆتایی دیدارەکەشدا هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی هیندستان کردەوە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın