سياسەت

هێرشی چەکدارانی داعش لە کەرکووک

لیوا هەڵۆ نەجات، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک: "پێ دەچێت ئەو چەکدارانە لەماوەی مانگی رابردوو لەگەڵ هاتنی ئاوارەکان لە باشووری شاری کەرکووکەوە دزەیان کردبێتە ناو شاری کەرکووک".

Sarmand Hameed  | 21.10.2016 - نوێکردنەوە : 21.10.2016
هێرشی چەکدارانی داعش لە کەرکووک

کەرکووک

کاتژمێر 3:30 ی بەیانی ئەمڕۆ گروپێک لە چەکدارانی داعش لە شاری کەرکووک هێرشیان کرد سەر چەند دامەزراوەیەکی حکومی لەشاری کەرکووک.

لیوا هەڵۆ نەجات، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی شاری کەرکووك".

بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک گوتیشی: "سەرەتا چەکدراەکان هێرشیان کردەوەتە سەر بنکەی ئاسایشی دۆمیز و دوای رووبەرووبوونەوەیەکی توند هێرشەکەیان تێکشکێندراوە".

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵۆ لە شاری کەرکووک لە زرای عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووکی گواستەوە و گوتی: "ژمارەیەک چەکدارای داعش هێرشیان کردووەتە سەر باڵەخانەی پێشوتری پۆلیسی کەرکووک و باڵەخانەیەکی تری نزیک لەو شوێنە".

لەبارەی چۆنیەتی هاتنی ئەو چەکدرانە بۆ ناو شاری کەرکووک، لیوا هەڵۆ نەجات،بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک گوتی: "پێ دەچێت ئەو چەکدارانە لەماوەی مانگی رابردوو لەگەڵ هاتنی ئاوارەکان لە باشووری شاری کەرکووکەوە دزەیان کردبێتە ناو شاری کەرکووک و لە شوێنی نهێنی خۆیان حەشاردابێت، هەروەها بە گوێرەی سیمای بەشێک لە چەکدارە کوژراوەکان بێت پێ دەچێت لە هێڵەکانی پێشەوە دزەیان کردبێتە ناو کەرکووک".

لەبارەی جۆنیەتی مانەوە و خۆحەشاردانیان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک گوتی:" بەدڵنیاییەوە لەلایەن کەسانێکەوە لەناو شاری کەرکووک هاوکاری کراون".

لیوا هەڵۆ نەجات،بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک بەبێ دیاریکردنی ژمارەی قوربانییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە بەداخەوە ژمارەیەک لە هاووڵاتی و کارمەندانی هێزەکانی ئەمنی شەهید و برینداربوون.

بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ئاماژەی بەوەیش کرد کە رەوشی ئەمنی شاری کەروکووک جێگیرە و لەچەند کاتژمێری کەمی داهاتوودا بەتەواوی رەوشەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شارەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın