سياسەت

نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خامنەیی دەکات

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی کرد بەھۆی کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی کە لە ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا لە بەغدا کوژرا.

Belirsiz kişi  | 06.01.2020 - نوێکردنەوە : 08.01.2020
نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خامنەیی دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی کرد بەھۆی کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی کە لە ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا لە بەغدا کوژرا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی بەھۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی عەلی خامنەیی کردووە.

ئەمەش دەقی پرسنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە:

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

انا للە و انا الیە راجعون

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

سڵاوتان لێ بێت

رووداوی لەدەستچوونی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی بووەتە مایەی ئەسەف و نیگەرانی بۆ خەڵک و ‏حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. بەڕێزیان دۆستمان بوو لە بەرەی شەڕی دژ بە دیکتاتۆری و پشتیوان و ‏ھاوسەنگەریشمان بوو لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش، بە شێوەیەک کە چەندین جار لەلایەن سەرجەم ‏بەرپرسانی عێراق و ھەرێمەوە رێز لە زەحمەت و فیداکارییەکانی گیراوە. ‏

بەناوی خۆم و گەلی ھەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەم، ھیوادارم ‏جێگای بەھەشتی بەرین بێت.‏

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ـ عێراق

٦/١/٢٠٢٠

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın