سياسەت, جيهان, archive

ناتانیاھۆ: ئەتۆمیی ئێران ھەڕەشەیە بۆ گشت لایەک

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند دەیانەوێ ئاستەنگی زۆرتر بخرێتە بەردەم بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.

19.11.2013 - نوێکردنەوە : 19.11.2013
ناتانیاھۆ: ئەتۆمیی ئێران ھەڕەشەیە بۆ گشت لایەک

بەرلین

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل،  سەردانی ئەڵمانیای کرد و لەوێ باسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی کرد. ئاشکرایکرد: لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا رێ لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەگرن.
 
ناتانیاھۆ بۆ رۆژنامەی بیڵد گوتوویەتی: "ئەگەر رێ لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران نەگیرێ، رۆژێک ئێران  بەر  رۆکێتی ئەتۆمی  پەلاماری  شارەکانی ئەلمانیایش دەدا. وتووێژی فەرەنسا، روسیا، ئەمریکا، چین، بەریتانیا، ئەڵمانیا لە گفتوگۆیان لە گەل ئێراندا، ھیچ ئەنجامێکی بەرجەستەی نابێ و تا دێت دەرفەتی زیاتر دەدەنە ئێران. ئەمە ھەڵەیەکی مێژووییە."

لە بارەی رێگە چارەی ئەو کێشەیە ناتەنیاھۆ گوتی: "دەمانەوێ گەمارۆی ئابووریی لە سەر ئێران زیاتر بکەن نەک ئازادی بکەن. ئەمە ھەڵەیەکی مێژووییە. رۆکێتی ئێران کە بەنیازە لە نزیکدا تەواوی بکات تەنیا ھەڕەشە نییە بۆسەر ئیسرائیل، بەڵکو ھەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا. لە بەر ئەوە دەمانەوێ لە کاتێکی نزیکدا رێ لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بگیرێ و فشاریزیاتر بخەنە سەر ئێران. بەھاتنی رۆحانی شێوازی سیاسیەتیان گۆڕاوە بەڵام ئامانجیان ھەر ھەمان ئامانجە. دەیانەوێ بایەخی پتر بدەن بە بەرنامەی ئەتۆمی نەک وازی لێ بینن."

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın