سياسەت, عێراق

مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکردەوە

- جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە، لیوا قارەمان شێخ کەمال: "ئەمڕۆ مەشق و راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ھاوپەیمانانەوە دەستیپێکردەوە".

Heman Hussein Yaseen Yaseen   | 19.05.2019
مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکردەوە

Arbil

هەولێر- AA

جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە، لیوا قارەمان شێخ کەمال رایگەیاند کە مەشق و راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە دەستیپێکردەوە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، هێزی هاوپەیمانان بڕیاری راگرتنی مەشق و راهێنانیان بەهێزەکانی پێشمەرگەدا و ئەمریکاش داوایکرد بەشێک لە کارمەندانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

لیوا قارەمان شێخ کەمال لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمڕۆ مەشق و راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ھاوپەیمانانەوە دەستیپێکردەوە".

ھێزی ھاوپەیمانان حەفت وڵات لەخۆ دەگرێت لە بریتین لە ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، ھۆڵەندا، ھەنگاریا، بەریتانیا، فنلەندا و سلۆڤینیا.

رۆژی ١٥ی ئایار، ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە چوارچێوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بڕیاری راگرتنی مەشق و راھێنانیان بە ھێزەکانی پێشمەرگە دا و ئەمڕۆش یەکشەممە، مەشق و راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ھاوپەیمانانەوە، دەستیپێکردەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın