سياسەت

مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەکات

- سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق نەجاح ئەلشەمەری کرد.

Sarmand Hameed   | 25.01.2020
مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق نەجاح ئەلشەمەری کرد.

ماڵپەڕی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بڵاویکردووەتەوە لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا پێشھاتەکانی عێراق تاوتوێ کرا.

ھەروەھا لە ھەواڵەکەدا ھاتووە کە ھەردوولا نیگەرانییەکانی خۆیان لە سەرھەڵدانەوە و بەھێزبوونەوەی تیرۆر خستەڕوو و بە پێویستیشیان زانی تێپەڕاندن و کارکردن لەسەر بابەتە گرنگ و ستراتیژییەکانی عێراق بە پێی تەوافوقی نیشتیمانی بێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın