
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر، ناگایاما یوشیكۆ كرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا مەسعود بارزانی پیرۆزبایی كردنەوەی نووسینگەی كونسوڵخانەی ژاپۆنی لە شاری هەولێر كردووە و هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی ژاپۆن خواستووە لە ئەرك و كارەكانیدا.
هەر لەو دانیشتنەدا كونسوڵی ژاپۆن وێڕای دەربڕینی رێزی خۆی بۆ گەلی كوردستان، جەختی لە ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەروەها بەشداری لە پڕۆسەی گەشەسەندن و ئاوەدانكردنەوە كردووەتەوە.
كونسوڵی ژاپۆن خۆشحاڵیی خۆشی راگەیاندووە بەو سەقامگیرییەی كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و پیرۆزبایی رێككەوتنی شنگالی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی بارەگای بارزانی، تاوتوێكردنی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.