سياسەت, عێراق

مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا دەكات

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا بە سەرۆكایەتیی سعوود مەلا سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردی سووریا كرد.

Fahrettin İbrahim   | 03.12.2019
مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا دەكات

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا بە سەرۆكایەتیی سعوود مەلا سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردی سووریا كرد.

ماڵپەڕی تایبەت بە بارزانی لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، لە دیدارەكەد بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەكان و ڕۆڵی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە دۆخی سووریا تاوتوێ كرا.

بە پێی ئەم هەواڵە، "هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە بوونی هەوڵ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیی ڕۆژئاوای كوردستان و ئازاردان و ئاوارەكردنی هاووڵاتیانی كورد لە لایەن چەكدارە توندڕۆكانەوە، نیشانداوە و پەیوەست بە ئاییندەی سووریا و نەخشەڕێگەی لایەنە كوردییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەكان و مسۆگەركردنی مافە سیاسییەكانی گەلی كورد، سەرۆك بارزانی ئامۆژگاریی پێویستی بۆ شاندی میوان خستەڕوو".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın