سياسەت, عێراق

مەسعود بارزانی پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەكات

سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی كرد.

Sarmand Hameed  | 27.09.2020 - نوێکردنەوە : 27.09.2020
مەسعود بارزانی پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەكات

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی كرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كراون، هەروەها رۆشنایی خراوەتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەردوولا هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێم و بەغدایان بە پێویست زانیوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا.

لە بەشێكی دیکەی ئەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر خواستی هەرێم و بەغدا كراوەتەوە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگیی نێوانیان لە شەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın