لە لووتکەیەکی چوارقۆڵییدا تاوتوێی پرسی سووریا کرا
- بە بەشداریی ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئهنگێلا مێركڵ و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن، لووتکەی چوارقۆڵیی لەبارەی سووریاوە، لە لەندەن دەستیپێکرد.

Ankara
لووتکەی چوارقۆڵیی لەبارەی سووریاوە بە بەشداریی ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن، کۆتاییھات.
کۆبوونەوەکە کەبەشێوەیەکی داخراو و دوور لە چاوی کامێراکان لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن، بەڕێوەچوو، ماوەی ٥٠ خولەکی خایاند.
لەدوای کۆبوونەوەکەش، لەکاتی جێھێشتنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێک سەبارەت بە کۆبوونەوەکە، رایگەیاند: "زۆر باش بەڕێوەچوو".
ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری گەنجینە و دارایی، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار، ھەروەھا سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان، فەخرەددین ئاڵتون و سەرۆکی میت، ھاکان فیدان و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراھیم کاڵن لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون.