سياسەت, شیکردنەوە

فازل میرانی: "با خاڵە جیاوازەکان بە لێک تێگەیشتن چارەسەر بکەین"

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان فازل میرانی دەڵێت لە کۆبوونەوەی سبەی دوو بابەتی گرنگ باس دەکرێت یەکێکیان ئەو قەیرانای کە لە عێراق و ناوچەکە ھەیە و ھەروەھا پرسی دارایی ھەرێمییش یەکێکە لەو بابەتانە.

Hamit Hüseyin  | 25.01.2016 - نوێکردنەوە : 27.01.2016
فازل میرانی: "با خاڵە جیاوازەکان بە لێک تێگەیشتن چارەسەر بکەین"

Arbil

ھەولێر


سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان فازل میرانی لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کە بڕیارە سبەی بەڕێوە بچێ، گوتی: "لە کۆبوونەوەکە دوو بابەتی گرنگ باس دەکرێت یەکێکیان ئەو قەیرانەی کە لە عێراق و ناوچەکە ھەیە و ھەروەھا پرسی دارایی ھەرێمییش یەکێکە لەو بابەتانە. سەرۆکی ھەرێم بە ئیرادیەکی کوردانە ئەو کێشانە لەگەڵ لایەنەکان باس دەکات تاکۆ رێگە چارەیەک بدوزرێتەوە".

میرانی لە بارەی بەشدارنەبوونی ھەندێک لایەن گوتی: "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بانگھێشتی ھەموو لایەنەکانی کردووە وھیچ جیاوازییەک نەکراوە و ھەروەھا حزبەکان بانگهێشت کراون بە ئومێدی ئەوەی کە خاڵە جیاوازییەکان بە لەیەک تێگەیشتن چارەسەر بکەین و تا دڵەراوکێ و نائومێدی لە نێو خەڵکی کوردستان نەمێنێت".

هەر لەو بارەیەوە سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان حەمەی حاجی مەحموود لەبارەی ئەو پرسە گوتی: "ئێمە بەشداری ئەو کۆبوونەوە دەکەین و سبەی ھەموو پێشنیارەکان دەخرێنە روو ئێمەش پێشنیاری خومان دەبێت و ھەروەھا باس لە قەیرانی ئێستای ھەرێمیش دەکرێت".

بڕیارە سبەی سێشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بە مەبەستی چارەسەر کردنی پرس و کێشە هەڵواسراوەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەریم کۆ ببنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın