سياسەت, عێراق

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: "کۆنگرەی یەکێتیی دوادەخرێت"

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە کە ئێستا بەهۆی تەندرویستییەوە چالاکی سیاسیی ئەنجام نادات، دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردەوە کە کۆنگرەی پارتەکەیان دوادەخرێت.

Rewa Mahmood Hasan  | 03.12.2019 - نوێکردنەوە : 04.12.2019
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: "کۆنگرەی یەکێتیی دوادەخرێت"

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانشاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، لەدوای بەشداریکردنی لە چالاکیەکەدا لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کە بەبۆنەی رۆژی جیھانی کەمئەندامانەوە رێکخرابوو، ئاماژەی بەوەدا کە کۆنگرەی چواری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دوادەخرێت.

دوای ئەوەی کە بڕیاربوو رۆژی هەینی رابردوو ٢٩ی تشرینی دووەم کۆنفرانسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی ئەندامانی کۆنگرە ئەنجام بدرێت و بەهۆکارێک دواخرا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە هەوڵی دواخستنی کۆنگرە دەدرێت.

بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە و ئێستا بەهۆی تەندرویستییەوە چالاکی سیاسیی ئەنجام نادات، دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردەوە کە کۆنگرەی پارتەکەیان دوادەخرێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، لەدوای بەشداریکردنی لە چالاکیەکەدا لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کە بەبۆنەی رۆژی جیھانی کەمئەندامانەوە رێکخرابوو، ئاماژەی بەوەدا کە کۆنگرەی چواری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دوادەخرێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گوتی: ''من ئەوەی کە بیستوومە وەک هەمووتان دەزانن لە لیژنەکانی تایبەت بە کۆنگرەدا نیم، داکۆکیکارێکی سەرسەختی بەستنی کۆنگرەم، وەک ئەوەی کە بیستوومە، ئەوەیە کە کۆنگرە دوا دەکەوێت بەداخەوە. تا ئێستاش دڵنیا نیم، چونکە هیچ لایەنێک بە فەرمی دواخستنی کۆنگرەی رانەگەیاندووە، بەڵام ئەوەی کە ئەیبینین و ئەو خاوخلیچکیەی دەکرێت، ئەو کێشانەی کە باس دەکرێت، پێم سەیرە ئەگەر لە پێنج ساڵدا کێشە دروست نەکرابێت، بتوانن بە پەلەپەل لەماوەی سێ رۆژدا کارەکان تەواو بکەن".

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لە ئێوارەی ٢٩ی تشرینی دووەمدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە ئاماژەیان دەدا بە هەوڵدان بۆ دواخستنی کۆنگرە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پەیامێکیدا بۆ بەرپرسە باڵاکانی نێو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە رەوا نییە بەوچەشنە لە بەستنی کۆنگرە بترسن و پێی وابوو کە هیچ کۆنگرەیەک بەبێ کێشە دەرباز نابێت، بەڵام خۆی لەخۆیدا دەبێتە چارەسەریی زۆرێک لە کێشەکان.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دیارە بۆ ماوەی چەند کۆنگرە دوادەخرێت، ئەو بەرپرسەی یەکێتی بێ ئاگایی خۆی نیشان دا و رایگەیاند کە ئەوەیان کاری لیژنەکانە و ئەوان دەزانن کە چەند دوا دەکەوێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا چی هەڵوێستێکی دەبێت لەپای دواخستنی کۆنگرە گوتی: ''جارێ با ئەوان دواخستنی کۆنگرە رابگەیەنن، ئەوکات هەڵوێستی من دەبینن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن