سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مريكا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق، ماتيو توله‌ر كرد.
Arbil
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق، ماتيو توله‌ر كرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابوورييه‌كانى، هه‌ڕه‌شه و جموجووڵى داعش، ده‌ستبه‌ركاربوونى سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق، مسته‌فا كازمى و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنى كابينه‌كه‌ى و ديالۆگى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مريكا كه ئه‌م مانگه به‌ڕێوه دچێت، تاوتوێكران.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، نێچيرڤان بارزانى پشتيوانيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى مستەفا كازمى دووپات كردووەته‌وه و هيواى خواستووە پێكهاته‌ى كابينه‌كه‌ى ته‌واو بكرێت تاكو حكوومه‌ت بتوانێت هه‌نگاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و دۆخى ئابوورى، سياسى، ئه‌منى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بنێت.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگيى ديالۆگى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مريكا كۆكبوون كه ده‌بێته چارچێوهيهک بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و ئه‌مريكا، بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق به‌رژه‌وه‌ندى و ئهولهويهتهكانى خۆى ده‌ستنيشان بكات، هه‌روه‌ها جه‌خت له هاوكاريى ئه‌مريكا بۆ پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و پێويستيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، كرايه‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى هاوكاريى لايه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ڕۆڵى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، هاندانى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تايبه‌ت له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌ولێر، ستيڤ فه‌يگن ئاماده‌ى بوو.