سياسەت, شیکردنەوە

سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئیسپانیا

لە مه‌درید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری، له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسپانیه‌كه‌ی جۆس مانوێڵ مارگالۆ كۆبووه‌وه‌.

Hemn Osman  | 19.10.2015 - نوێکردنەوە : 20.10.2015
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئیسپانیا

مه‌درید

مه‌درید

دوای سەردانەكەی بۆ هەریەك لە ئیتاڵیا و فەڕەنسا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.

كیری، بە فڕۆكەیەكی تایبەت گەیشتە فڕۆكەخانەی سەربازی مەدرید و لەلایەن هاوتا ئیسپانیەكەی جۆس مانوێڵ مارگالۆ پێشوازی لێ كرا. هەردوو وەزیر بەمەبەستی دیدار و كۆبوونەوە چوونە وەزارەتی دەرەوە و بەیەكەوە بەشدارییان لە خوانی ئێوارەدا كرد.

سەبارەت بە كۆبوونەوەكە كە بە داخراوی بەڕیوە چوو، سەرچاوەكانی دیپلۆماتی رایانگەیاند "لەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندیەكانی دوو قۆڵی، دواین پێشهاتەكانی سووریا، لیبیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها درێژەدان بە رێككەوتنەكانی نێوان یەكێتی ئەورووپا و ئەمریكا لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنانی ئازاد. بابەتی ناسەقامگیری ناوچەكانی بیابانی ئەفریقا و پەیوەندیەكان لەگەڵ وڵاتانی ئەمریكای لاتیندا، گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە".

جۆن كیری، كە بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی فەرمی سەردانی مەدریدی كردووە، سبەی لەگەڵ هاوتا ئیسپانیەكەی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش ساز دەكات.

چاوڕوان دەكرێت، كیری لەلایەن هەریەك لە شای ئیسپانیا فیلیپی شەشەم و سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە ماریانۆ راجۆی بە جیا پیشوازی لێ بكرێت.

لەلایەكی دیكەوە، باس لەوە دەكرێت كە كیری رێككەوتنێك لە بارەی كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە جەنگیەی ئەمریكا واژۆ دەكات، كە لە 17ی كانوونی دووەمی 1966دا، لە نزیك شاری ئاڵمێریای باشووری ئیسپانیا، لە ئەنجامی پێكدادان لەگەڵ فڕۆكەیەكی گواستنەوەی سووتەمەنیدا بە چوار بۆمبی هایدرۆجینیەوە كەوتە خوارەوە.

بەم رێككەوتنە، ئەمریكا خاكی ئەو ناوچەیە پاك دەكاتەوە كە پێش 50 ساڵ بەهۆی ئەو رووداوەوە بە تیشكی رادیۆ ئەكتیڤ پیس بووە.

لە كاتێكدا جۆن كیری وەك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا یەكەم سەردان بۆ ئیسپانیا ئەنجام دەدات، پێشتر هیلاری كلینتۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا لە مانگی شوباتی 2013دا سەردانی ئەو وڵاتەی كرد بوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın