سياسەت, archive

ساڵیادی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان لە بەردەم سەرۆکایەتی هەرێم

لە شاری هەولێر ساڵیادی کوشتنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، لەبەردەم تەلاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە گردبوونەوەیەک کرایەوە.

05.05.2014 - نوێکردنەوە : 05.05.2014
ساڵیادی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان لە بەردەم سەرۆکایەتی هەرێم

هه‌ولێر
 
گردبوونه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی (زار) کە لە بواری بەریگریکردن لە ئازادی رۆژنامەوانیی کار دەکا، رێکخرابوو.
 
رێکخراوەکە بەیاننامەیەکی بەبۆنەی تێپەڕینی چوار ساڵ بەسەر کوشتنی سەردەشت عوسمان دەرکرد.
 
به‌هزاد موحسین، لە رێکخراوی زار، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "چوار ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر كوشتنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و تائێستا بكوژانی ده‌ستگیرنه‌كراون. هەروەها لێکۆڵینەوە لە دۆسێکەی، ده‌ره‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م بێده‌نگی و حه‌واڵه‌ به‌ گه‌واڵه‌یەی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ بێ ئه‌م كه‌یسه‌ له‌ بیر خه‌ڵك و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان بچێته‌وه‌، ئه‌وا به‌ دڵنییاییه‌وه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌ و ساڵ به‌ ساڵ له‌ یادكردنه‌وه‌ و له‌ پێداگری له‌ داواكانمان گه‌رمتر ده‌بین."
 

بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın