"داواكاریمان ئه‌وه‌یه ساڵح موسلیم راده‌ستی ئێمه بكرێته‌وه"
- جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ: "داواكارییمان وه‌ك توركیا ئه‌وه‌یه، كاربه‌ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی، سه‌رده‌سته‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له نێوانماندایه، راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم له کۆماری چیک رایگه‌یاند، "داواكارییمان وه‌ك توركیا ئه‌وه‌یه، كاربه‌ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی، سه‌رده‌سته‌ی و ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی دژ بە توركیا ئه‌نجامده‌دات كه ساڵح موسلیمه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له نێوانماندایه، راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه".
بەکر بۆزداغ له كه‌ناڵی NTV وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژهڤهكان دایه‌وه.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیمی هه‌ڵسه‌نگاند و وه‌بیریهێنایه‌وه، موسلیم له توركیا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ژمارەیەک تاوان، سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه.
بەکر بۆزداغ گوتی: "داواكراوه دوای ده‌ستگیركردن و به‌ندكردنی كاتی، راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه. ئه‌وانیش ئه‌وه‌ی پێویست بوو ئه‌نجامیاندا. ده‌ستگیریانكرد. دواتر باڵێۆزی توركیا له پراگ به فه‌رمی و له‌ڕێگایه‌كی فه‌رمیی دیكه‌وه به‌ڵام به زاره‌كی، داواكاری پێشكه‌شكرا. ئه‌مجاره به فه‌رمی داواكراوه هه‌نگاوی كرداری بۆ بنرێت."
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند، داواكاریی ده‌ستگیركردنی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێشكه‌شكراوه و گوتی:
"له‌وباره‌وه به گوێره‌ی په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌نێوانماندایه، پێویسته وه‌زاره‌تی داد دۆسیه‌ی داواكاریی ده‌ستگیركردن و دواتر راده‌ستكردنه‌وه پێشكه‌شی چیك بكات. توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه ته‌واو كرد و دوێنێ راده‌ستی به‌رپرسانی چیكی كردبوو. ئه‌مڕۆش پێموابێت موسلیم له چیك ده‌برێته به‌رده‌م دادگا و له‌وباره‌وه بڕیارێكی له‌سه‌ر ده‌درێت. داواكارییمان وه‌ك توركیا ئه‌وه‌یه، كاربه‌ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی، سه‌رده‌سته‌ی و ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی دژ بە توركیا ئه‌نجامده‌دات كه ساڵح موسلیمه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له نێوانماندایه، راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه. ئومێده‌وارم ئه‌مڕۆ له‌وباره‌وه بڕیارێك ده‌درێت".
به‌كر بۆزداغ جه‌ختیكرده‌وه كه له‌باره‌ی په‌یماننامه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌ورووپاوه، توركیا و چیك له‌م دۆسیه‌یه‌دا لایه‌نن و گوتی: "ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به هه‌ردوولاوه. هه‌مواره‌كانی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران له‌نێوانماندا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. دادگای چیك له‌م چوارچێویه‌دا داواكارییه‌كانی توركیا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و بڕیار له‌باره‌ی رادهستكردنهوهكهوه ده‌دات".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند، هێشتا كاتی دادگایی و ئه‌و دادگایه‌ی ساڵح موسلیمی لێ دادگایی ده‌كرێت ئاشكرا نه‌كراوه و گوتی: "به‌ڵام زانیاریمان هه‌یه كه ئه‌مڕۆ ده‌برێته به‌رده‌م دادگا و له‌وباره‌وه بڕیارێك ده‌درێت. زۆر گرنگه به‌خێرایی ببرێته به‌رده‌م دادگا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
