حەلبوسی: "مووسڵ پێویستی بە شۆڕشی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە هەیە"
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند، شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا پێویستی بە شۆڕشی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی هەیە بۆ نەهێشتنی ئەو شوێنەوارەی کاوەلکارییەی کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەسەر شارەکەیدا هێنا.

Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند، شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا پێویستی بە شۆڕشی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی هەیە بۆ نەهێشتنی ئەو شوێنەوارەی کاوەلکارییەی کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەسەر شارەکەیدا هێنا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، حەلبوسی پێشوازیی لە ژمارەیەک خێزان و کەسایەتی شاری مووسڵ کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە میانی دیدارەکەدا، حەلبوسی رایگەیاندووە کە ئەنجوومەنی نوێنەران پشتیوانی لە مووسڵ دەکات لەرێگەی دابینکردنی بووجەی پێویست بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و دابینکردنی خزمەتگوزاری و دووبارە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە مووسڵ پێویستی بە شۆڕشی چاکسازی هەیە لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و دواتریش شۆڕشی ئاوەدانکردنەوە بۆ دووبارە گەڕانەوەی ژیان بۆ ئەو شارە رەسەنە.
جێی ئاماژەیە، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە حوزەیرانی ٢٠١٤ شاری مووسڵ داگیرکرد و دوای ١٠ مانگ لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە ساڵی ٢٠١٧دا شارەکە کۆنتڕۆڵکرایەوە.
دوای سێ ساڵ لە رزگارکردنی شاری مووسڵ لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری شارەکە بە وێرانی ماوەتەوە و ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان نەگەڕاونەتەوە شارەکەیان.