سياسەت

ئەردۆغان لەبارەی شنگال: "رەنگە شەوێک لە پڕدا بێین"

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەبارەی دەرکردنی تیرۆریستان لە شنگال رایگەیاند: "هەمیشە گوتەیەکم هەیە، رەنگە شەوێک لە پڕدا بێین".

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 22.01.2021 - نوێکردنەوە : 23.01.2021
ئەردۆغان لەبارەی شنگال: "رەنگە شەوێک لە پڕدا بێین"

Arbil

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوابەدوای نوێژی هەینی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

دەربارەی سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار بۆ عێراق و ئەو لێدوانەی کە گوتبووی "ئەگەر عێراق داوای یارمەتیمان لێبکات ئامادەین یارمەتی بدەین"، پرسیاری ئەوە لە ئەردۆغان کرا کە ئایا ئەم لێدوانە بە مانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دێت؟

لە وەڵامدا سەرکۆماری تورکیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەم لە ئێستا و هەم لە رابردوودا ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و گوتی: "من هەمیشە گوتەیەکم هەیە کە دەڵێم 'شەوێک لەناکاو دێین' هەموو بابەتەکەش هەر ئەمەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın