ئەردۆغان: "شتێک نییە بەناوی وازھێنان لە S-400 و بە تەواوی رووکردنە پاتریۆت"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: - "ترەمپ لە ھەوڵێکی راستەقینەدایە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییه‌كان و رێزگرتن له یه‌كتریی".

Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "ترەمپ لە ھەوڵێکی راستەقینەدایە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییه‌كان و رێزگرتن له یه‌كتریی".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مریكاوه، له فڕۆكه‌كه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی هه‌ریه‌ك له؛ پێشهاته‌كانی سووریا، رێككه‌وتنی ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می نێوان ئه‌مریكا و توركیا، ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی پێكهاته تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له ناوچه‌كه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، دۆخی داعشه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان، به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی، دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام، S-400، پاتریۆت و پرۆگرامی F-35، هاوپشتیی له ناتۆ، لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ كه بڕیاره رۆژانی ٣-٤ی كانوونی یه‌كه‌م له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌بچێت، به‌گشتیی بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كراوه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بابه‌تی فه‌تۆ و كه‌شی سیاسیی ئه‌مریكا باسكراوه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ترەمپ لە ھەوڵێکی راستەقینەدایە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییه‌كان و رێزگرتن له یه‌كتریی. سوودی ھەیە کە گوزارشت لەوەبکەین، ناوەندەكانى دژی ترەمپ، لە ھەوڵی چڕدان بەمەبەستی تێکدانی پەیوەندییەکانمان. هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی تێپه‌ڕینی پرۆژه‌ی په‌یوه‌ست به رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥ له‌گه‌ڵ یاسایه‌كی سزاكاندا، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ر ئه‌مه‌یه. به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسی ئه‌رمه‌نییه‌كان و رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥ه‌وه، به به‌ڕێز تره‌مپ و به‌و سیناتۆرانه‌ش كه له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵیان كۆبووینه‌وه، زانیاریی پڕ ورده‌كارییمان دانێ و ئه‌وه‌مان بۆ روونكردنه‌وه كه به‌سیاسییكردنی رووداوه مێژووییه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ده‌توانن پاتریۆته‌كانیش بكڕن و رایگه‌یاند: "له كاتی كڕینی ئه‌مه‌دا، پێشنیاری ئه‌وه‌ی S-400ه‌كان به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵبگیرێن، وه‌ك ده‌ستكارییكردنی مافه‌كانی سه‌روه‌رییمان ده‌بینین".
هه‌روه‌ها گوتی: "شتێك له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری S-400 ببین و روو له پاتریۆت بكه‌ین، روونادات. گوتمان با 'پاتریۆت بكڕین'. به‌ڵام S-400یش ده‌كڕین".
- پێشنیاری كاركردنی هاوبه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی پرسی S-400
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی پرسی S-400 به‌رده‌وام بوو له گوته‌كانی و رایگه‌یاند: "گوتمان وه‌رن با له‌لایه‌ن ئێمه به‌ڕێز ئیبراهیم (كاڵن) و له‌لایه‌نی ئه‌ولا، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی (رۆبه‌رت) ئۆبرایه‌ن پێكه‌وه به هه‌ماهه‌نگیی ناتۆ، به به‌شداریی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌مان، ده‌ست به‌كاركردنێك بكه‌ین و له ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌دا دۆخه‌كه ببینین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه S-400 سیستمێكی به‌رگریی نییه كه هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ F-35دا هه‌بێت و رایگه‌یاند: " ئه‌ركداركردنمان ئه‌نجامداوه، هیوادارم له كۆتایی كاره‌كاندا، ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به‌ده‌ستده‌هێنین. به‌ڵام دیسان لێره‌دا تره‌مپ-م زۆر ئه‌رێنیتر بینی. له بۆچوونه‌كانیدا هه‌ڵوێستی بنیاتنه‌رانه‌م دی".
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، رایگه‌یاند: "رێگای درووستی تێپه‌ڕاندنی جیاوازییيه‌كان له بۆچوونه‌كاندا، دیالۆگه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی دروست. له‌وباره‌یه‌وه بێ وچان به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان".
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی كاره‌كانی فه‌تۆ و گه‌یاندنی زانیاریی له‌وباره‌یه‌وه به كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: "له‌باره‌ی كرده‌وه‌كانی فه‌تۆوه، په‌ڕتووكێكی پڕ ورده‌كارییمان دایه سه‌رجه‌م سیناتۆره‌كان. له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ماندا سه‌رجه‌میان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌رێگه‌ی باڵیۆزه‌كه‌مانه‌وه بۆ سیناتۆره‌كان ده‌نێرین".
له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هێشتا كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی داد درێژه‌یان هه‌یه، و به‌رده‌وام ده‌بن. بێ ئه‌وه‌ی تاقه‌تمان بچێت به‌دواداچوون ده‌كه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كاتێك ئه‌ردۆغان نامه‌كه‌ی تره‌مپ-ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كاردانه‌وه‌یان چی بووه، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "كاردانه‌وه‌یان نه‌بوو. به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت هه‌واڵێك بدرێته كلچدارئۆغڵو به‌وه‌ی كه 'نامه‌كه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه' ".
لەبارەی ناوچەی ئارامیشه‌وه ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ھەڵوێستی وڵاتانی ناتۆ دەبينین. ئەگەر ھەڵوێستێکی ئەرێنی وەرگرین، لە قۆناغی یەکەمدا ھەنگاوێک لەمەڕ رێڕەوی ئاشتی لە باکوور دەھاوێژین".
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتۆن و مۆسكۆ دوا و رایگه‌یاند: "دەمەوێت ئەمریکا و رووسیاش ببن بە دۆستی من. ھەوڵەکانی ئێمە لەمبارەیەوەیە".