یەکێک لە بەتەمەنترین شێرە کێوییەکانی جیهان لەلایەن دانیشتوانی گوندێکی کینیاوە کوژرا

Ankara
ئەنقەرە - AA
لۆنکیتۆ کە یەکێکە لە بەتەمەنترین شێرە کێوییەکانی جیهان لەلایەن دانیشتوانی گوندێکی کینیاوە بە رم کوژرا.
گوتەبێژی خزمەتگوزاری ژیانی سرووشتی کینیا، پاوڵ جیناریۆ، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "BBC" ئەوەی خستەڕوو کە ئێوارەی ١٠ی ئایار، لۆنکیتۆی تەمەن ١٩ ساڵ لە گوندی ئۆلکەلونیەت کە هاوسنوورە لەگەڵ پارکی نیشتمانی ئامبۆسێلیی باشووری کینیا، کوژراوە.
جیناریۆ باسی لەوەش کرد کە ئەو شێرە بۆ دۆزینەوەی خۆراک لە پارکی نیشتمانی ئامبۆسێلی چووەتە دەرەوە و چووەتە ناو گوندی ئۆلکەلونیەت.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە شێرەکە لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە بە رم کوژراوە.
دامەزراوەی پاراستنی شێرەکان "Lion Guardians"، ئەوەی ئاشکرا کرد کە "لۆنکیتۆ بەتەمەنترین شێری نێری ئەفریقا بووە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای پاراستنی سرووشتی جیهان، شێر لە سرووشتدا تێکڕا تەمەنی دەگاتە ١٣ ساڵ و زۆرینەی شێرەکانی جیهانیش لە کیشوەری ئەفریقان، بەشێکیشیان لە وڵاتی هیندستانن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن