
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆکسل – AA
یەکێتی ئەورووپا، "لیستی تیرۆر"ی کە ١٣ کەس و ٢١ رێکخراوی تیرۆریستی وەکو پەکەکە و DHKP-C لە نێویاندایە بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ کردەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە ئەنجوومەنەکەوە بڵاوکراوەتەوە، یەکێتی ئەورووپا بڕیاری درێژکردنەوەی ئەو لیستەی کە لە ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٠ بڵاویکردووەتەوە داوە کە سزادانی وەکو بلۆککردنی پارەی ئەو کەس، دامەزراوە و رێکخراوانەی کە بە تیرۆریست هەژماردەکرێن و ٢١ رێکخراوی تیرۆریستی وەکو پەکەکە و DHKP-C لەخۆدەگرێت.
یەکێتی ئەورووپا، کە لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ی سەر ئەمریکا ئەو لیستەی درووست کردووە، لانیکەم هەر شەش مانگ جارێک و دوای راوێژکاری لەگەڵ وڵاتانی ئەندام بەشێوەیەکی رێک چاوی پێدا دەخشێنێتەوە.
یەکێتی ئەورووپا، سستەمێکی سزادانی جیاوازی هەیە کە تێدا بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەکو قاعیدە و داعش جێبەجێ دەکرێت و میکانیزمێکی سزادانی تایبەتی بەخۆی هەیە.