یەمەن.. تەقینەوەیەک لە عەدەن کوژرانی پێنج سەربازیی لێکەوتەوە
لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە شاری عەدەن باشووری یەمەن، پێنج سەرباز کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.
Yemen
ئیستانبوڵ ــ AA
لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە شاری عەدەن باشووری یەمەن، پێنج سەرباز کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.
حکوومەتی یەمەن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تەقینەوەیەک لە ناوچەی جەعولا لە شاری عەدەن تەقینەوەیەک ئۆتۆمبێلی فەرماندەی فیرقەی دووی سوپای یەمەن، عەمید حەمدی شوکری کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە پێنج سەرباز کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.
ھەروەھا حکوومەتی یەمەن لە ڕاگەیاندراوەکەدا تەقینەوەکەی بە تاوانێکی تیرۆریستی لەقەڵەمداوە و بە توندی سەرکۆنەی کردووە و ڕاشیگەیاندووە، ئەم کردە تاوانکارییە، ھەوڵێکە بۆ لەناوبردنی ئەو ھەوڵانەی کە بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش لە شاری عەدەن خراونەتەگەڕ.
باسی لەوەش کردووە لە ھەمبەر ئەو کەسانەی کە ھێزەکانی سوپای یەمەن لە عەدەن دەکانە ئامانج، ڕێوشوێنی توند لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر و ڕێگاش نادەن شارە کۆنترۆڵکراوەکان لە عەدەن ببن بە گۆڕەپانی کوشتن و تیرۆرکردن.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، ڕانەگەیاندووە.
