سياسەت, جيهان

یوتیوب هەژماری ترەمپ-ی لانی کەم بۆ یەک هەفتە هەڵپەسارد

یوتیوب هەژماری سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ-ی بۆ ماوەی یەک هەفتە هەڵپەسارد.

Emel Gözellik  | 13.01.2021 - نوێکردنەوە : 15.01.2021
یوتیوب هەژماری ترەمپ-ی لانی کەم بۆ یەک هەفتە هەڵپەسارد

Ankara

ئەنقەرە - AA

ماڵپەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ یوتیوب، هەژماری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی لانی کەم بۆ ماوەی یەک هەفتە هەڵپەسارد.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن نووسینگەی گوتەبێژی یوتیوبەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کەناڵەکەی ترەمپ کە ھەفتەی رابردوو پشتیوانانی ھەڵکوتانەوەی سەر بینای کۆنگرێس و بانگەوازی بۆ توندوتیژی کردووە، لەبەرئەوە ھەڵپەسێردراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە دوواین ڤیدیۆ کە لە کەناڵەکەدا ئەپلۆدکرابوو و بانگەوازی بۆ توندوتیژی کردووە سڕدراوەتەوە و، لانی کەم بۆ ماوەی یەک هەفتە کەناڵەکەی ترەمپ ناتوانێت ڤیدیۆ ئەپلۆد بکات.

دوای ئەوەی پلاتفۆڕمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر هەژماری ترەمپیان راگرت، تویتەر-یش هەنگاوێکی هاوشێوەی گرتەبەر و، بەهۆی بڵاوکردنەوەی توندوتیژیەوە هەژمارەکەی ترەمپی بۆ هەمیشە هەڵپەسارد.

لە کاتێکدا ئەو قەیرانەی بە هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لە لایەن پشتیوانانی ترەمپەوە لە شەشی کانوونی دووەمدا دەستیپێکرد درێژەی هەیە، کۆنگرێسی ئەو وڵاتە داوا دەکات ترەمپ دەستلەکار بکێشێتەوە، لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە یان بۆ جاری دووەم لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın