ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامن
لە ئاکامی تەقە و زنجیرەیەک بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، ٥٧ فەڵەستینی کوژران.

Gazze
غەززە ــ AA
لە ئاکامی تەقە و زنجیرەیەک بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، ٥٧ فەڵەستینی کوژران.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ژمارەیەکی زۆری فەڵەستینیی لە بەردەم دوو ناوەندی دابەشکردنی یارمەتیی مرۆیی لە ناوەڕاست و باشووری غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە تەقەیان لێ کراوە.
ھەروەھا بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی تەقە و بۆردومانەکانەکانی سوپای ئیسرائیل، ٥٧ فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.