گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەقائی، ترەمپی به درۆزنی تۆمەتبار کرد
Istanbul
ئیستانبوڵ -AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتبار کرد بهوهی درۆ دووبارە دەکاتەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، بهقائی ڕەخنەی لە لێدوانهكانی ترەمپ گرت لە کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆنگرێس سەبارەت بە ئێران.
بهقائی ڕایگەیاند: "درۆزنە پرۆفیشناڵهكان شارەزاییەکی تایبەتیان لە دروستکردنی ڕاستییەکی ساختەدا هەیە".
به وەبیرهێنانهوهی گوتەیەکی وەزیری پڕوپاگەندەی ئەڵمانیای نازی و ڕاوێژکاری ئەدۆڵف هیتلەر، جۆزێف گۆبڵز کە دەڵێت بانگهشهیهكی درۆ ئەوەندە دووبارە بکەرەوە تا ڕوواڵەتی ڕاستی وەردەگرێت و، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەم یاسایە بە شێوەیەکی بهرنامه بۆ داڕێژراو لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا و لایەنگرانی شەڕ لە دەوروبەری، بەتایبەتیش لەلایەن ڕژێمی جینۆسایدكاری ئیسرائیلەوە بە مەبەستی هەڵمەتێکی شەیتانیی زانیاریی چەواشەکارانە دژی گەلی ئێران بەکاردەهێنرێت. ئەو بانگهشانهی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، مووشەکە بالیستیە کیشوەربڕەکان و ژمارەی گیانلەدەستداوانی ڕووداوەکانی مانگی کانوونی دووەم بڵاوکراونەتەوە، تەنیا دووبارەکردنەوەی درۆ گەورەکانن. نابێت هیچ کەسێک بەم جۆرە درۆیانە هەڵبخەڵەتێت".
