جيهان

گوتێرێس: "غەززە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێ بەش کراوە"

- سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس: "لە غەززە کۆمەڵکوژییەکی دیکە دەرحەق بەو کەسانە کرا کە سەرقاڵی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان بوون. کردەوەیەکی زۆر دڕندانە بووە و بە توندترین شێواز سەرکۆنەی دەکەم".

Şerife Çetin  | 21.07.2025 - نوێکردنەوە : 22.07.2025
گوتێرێس: "غەززە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێ بەش کراوە"

New York

نیویۆرک - AA

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس هۆشداری ئەوەی دا کە "غەززە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێ بەش کراوە".

گوتێرێس لەبارەی دۆخی غەززەوە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس هۆشداری ئەوەی دا کە "لە غەززە دوایین هێڵەکانی ژیان" بەرەو داڕمانن و شایەتی خراپتربوونی دۆخی ژیانی خەڵکین.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە هەمبەر دۆخی سەختی ژیان لە غەززە و ئەو شەپۆلە برسێتییەی کە ڕووی لە ناوچەکە کردووە، دەربڕی و ڕایگەیاند، بە تووندی هەموو ئەو کردەوە توندوتیژیانە ئیدانە دەکەم کە خەڵکێک دەکاتە ئامانج کە بۆ دۆزینەوەی خۆراک بۆ خێزانەکەی دەگەڕێت و تەقەیان لێ دەکرێت و دەکوژرێن و یان بریندار دەبم".

گوتێرێس وێڕای ئاماژەدان بەوەیکە "غەززە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێ بەش کراوە"، گوتیشی، "لە غەززە کۆمەڵکوژییەکی دیکە دەرحەق بەو کەسانە کرا کە سەرقاڵی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان بوون. کردەوەیەکی زۆر دڕندانە بووە و بە توندترین شێواز سەرکۆنەی دەکەم".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın