"کەشتیەکی ھەڵگری فڕۆکەی جەنگی لەلایەن ئەمریکاوە ڕەوانەی ڕۆژھەڵات ناوەڕاست دەکرێت"
ڕۆژنامەکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە کەشتیەکی ھەڵگری فڕۆکەی جەنگی لەلایەن ئەمریکاوە ڕەوانەی ڕۆژھەڵاتى ناوەڕاست دەکرێت.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاویکردەوە کە ئەمریکا لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەگەری ھێرشکردنە سەر ئێران، پلانى ھەیە کەشتیەکی دیکەی فڕۆکەھەڵگری جەنگی، ڕەوانەی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکات.
ڕۆژنامەکە لە چوار بەرپرسی ئەمریکای گواستووەتەوە، کەشتی فڕۆکەھەڵگری جەنگی " USS Gerald R. Ford" کە ئێستا لە دەریای کاریبی جێگیرکراوە ڕەوانەی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.
ھەروەھا ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئاماژەی بەوەشداوە کە کەشتی فڕۆکەھەڵگری جەنگی " USS Gerald R. Ford" ھاوشێوەی کەشتی فڕۆکەھەڵگری جەنگی "USS Abraham Lincoln" لە ناوچەکە جێگیر دەکرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەگەری ھێرشکردنە سەر ئێران.
دوێنێ پێنجشەممە ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردبوویەوە کە ئەمریکا پلانی ھەیە کەشی فڕۆکەھەڵگری جەنگی " USS George H. W. Bush" لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێگیر بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ٢٦ی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە کەشتی فڕۆکەھەڵگری "USS Abraham Lincoln"یان بۆ پاڵپشتیکردنی لە ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمیی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە.
