کۆریای باکوور "بۆمبی هایدرۆجینی" تاقیکردەوە
لە میانی تاقیکردنەوەی مووشەکی کیشوەربڕی تازە پێشکەوتوودا، کۆریای باکوور بۆمبێکی هیدرۆجینی تاقی کردەوە.

Ankara
سیئۆل – AA
لە میانی تاقیکردنەوەی مووشەکی کیشوەربڕی تازە پێشکەوتوودا، کۆریای باکوور بۆمبێکی هیدرۆجینی تاقی کردەوە.
ئاژانسی هەواڵی Yonhap بە پشتبەستن بە هەواڵی میدیاکانی کۆریای باکوور رایگەیاند کە ئەمساڵ ئیدارەی پیۆنگیانگ بۆ شەشەمین جار تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دا.
کۆریای باکوور لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، لە میانی تاقیکردنەوەی مووشەکی کیشوەربڕی تازە پێشکەوتوودا، بۆمبێکی هیدرۆجینی تاقی کردووەتەوە.
سەرلەبەیانی زوو هەژانێکی بەهێز لە نزیک دامەزراوەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی پونگییەی شاری هامگیۆنگی کۆریای باکوور روویدا. سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باکوور رایگەیاند کە ئەو هەژانە "بومەلەرزەیەکی دەستکردە" و پێشبینی ئەوەیشی کردبوو بەمهۆیەوە پێدەچێت ئەمساڵ کۆریای باکوور بۆ جاری شەشەم تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام بدات.