سياسەت, جيهان

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و راوێژکاری ئەڵمانیا

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵاتیان تاوتوێ كرد.

Zana Natık Kerem   | 20.10.2020
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و راوێژکاری ئەڵمانیا

Arbil

هەولێر ــ AA

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەرلین لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ كۆبووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا، چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا لە سەرجەم بوارەكاندا تاوتوێكراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە كە دۆسیەی هاوبەشی ئەڵمانیا و عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەگەڵ دۆسیەی یارمەتییەكانی ئەڵمانیا لە دووبارە ئاوەدانەكردنەوەی ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان و هاوكارییەكانی ئەڵمانیا بۆ عێراق لە بواری پەرەپێدانی كەرتی كارەبا و رۆڵی كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا لەو كەرتە و كەرتەكانی دیكە خراونەتە بەرباس.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتێكدا بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا، گەیشتبووە فەڕەنسا و ئەمڕۆیش گەیشتە ئەڵمانیا و دواتر سەردانی بەریتانیا دەكات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın