کۆبوونەوەی خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا
- وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزیف دونفۆرد رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانییه‌كانمان لێیان خسته‌ڕوو بۆ دوورباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه سووكایه‌تی و قبووڵ نه‌كرانه".
Ankara
هالیفاكس - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزیف دونفۆرد رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانییه‌كانمان لێیان خسته‌ڕوو بۆ دوورباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه سووكایه‌تی و قبووڵ نه‌كرانه".
خولوسی ئاكار كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هالیفاكس سه‌ردانی كه‌نه‌دای كردووه له شاری هالیفاكس زنجیرەیەک كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجامدا.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا، هارجیت ساجان كۆبووه‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ دونفۆرد كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه به‌داخراوی به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند،خولوسی ئاكار بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له كه‌شێكی راستگۆیانه به‌ڕێوه‌چوو ئاڵوگۆڕی راو بۆچوون و زانیاریه‌كانمان كرد و گوتی: "دووباره پێمان راگه‌یاندنه‌وه كه بوونی تیرۆریستانی یه‌په‌گه لێره‌دا كه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و به‌تایبه‌تیش هه‌ڵسان و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مریكی و هاریكاریكردنیان گونجاو نییه، ئه‌وه ئێمه‌ی زۆر ناره‌حه‌ت كردووه و ده‌بێت هه‌رچی زووه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بپچڕێندرین. چاوه‌ڕوانییه‌كانمان لێیان خسته‌ڕوو بۆ دوورباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه سووكایه‌تی و قبووڵ نه‌كرانه. ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به تیرۆریستانی یه‌په‌گه به بارهه‌ڵگر و فڕۆكه ناگونجێت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی هاوپه‌یمانی و هەروەها ناشگونجێت ئه‌وه به‌لای ئێمه‌وه قبووڵ بكرێت. هۆشدارییه‌كانمان دووباره‌كرده‌وه و باسمان له چاوه‌ڕوانییه‌كانمان كرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكای هاوپه‌یمانمان رێوشوێنی پێویست بگرێته‌بەر و هه‌رچی زووه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا بپچڕێنن كه هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ل تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌دا".
خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی خه‌ڵكی مەدەنی و گوتی: "له‌به‌ره‌ئه‌وه دووباره و سێباره وه‌بیرمانهێنانه‌وه كه هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مریكای هاوپه‌یانمان و سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی له‌م جۆره به‌هیچ جۆرێك قبووڵ ناكرێت. ئومێده‌وارم له ئه‌نجامی كاره‌كانی رۆژانی داهاتوودا دۆستانی ئه‌مریكی له‌م هه‌ڵه‌یه پاشگه‌ز ببنه‌وه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار وه‌بیریهێنایه‌وه كه له‌سه‌ر داواكاریی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، دوێنێ له‌گه‌ڵ سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا كه نوێنه‌رانی كۆمیته‌ی به‌رگریشیان لەنێودابووه كۆبووته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژمارەیەک بابه‌تی نێوان ئه‌مریكا و توركیایان تاوتوێكردووه.
خولوسی ئاكار رایگه‌یاند كه بابه‌تی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه و ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رانی فه‌تۆ و ئه‌ندامانی و گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ی تیرۆریست ئه‌گه‌ر بۆ تاكتیك و به شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت، زۆر جێگای نیگه‌رانییه و له لایه‌ن توركیاوه قبووڵ ناكرێت و ئه‌مه‌مان دووباره و سێباره پێڕاگه‌یاندوون".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا راشیگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به سیناتۆره‌كانیان راگه‌یاندووه، پێویسته ساتێك زووتر سه‌رانی فه‌تۆ و ئه‌ندامانی راده‌ستی توركیا بكرێنه‌وه و جه‌ختیكرده‌وه كه فه‌تۆ رێكخراوێكی تیرۆریستییه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له چوارچێوه‌ی دیداره‌كانیدا، به‌جیاجیا چاوی کەوت به وه‌زیری هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆسۆڤۆ، روسته‌م به‌ریشا و وه‌زیری به‌رگریی مۆڵدۆڤا، ئیوگینی ستورزا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن