کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دارستانەکانی پارێزگای ئیزمیرى گرتەوە

Izmir
ئیزمیر - AA
ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی قەزای عەلی ئاغا لە پارێزگای ئیزمیر کەوتەوە و تەشەنەی سەند بۆ قەزای فۆچا، لە ڕێگەی ئاسمانیی و زەمینییەوە هەوڵی کوژاندنەوەی درا و کۆنتڕۆڵ کرا.
دوای نزیکەی ٢٢ کاتژمێر لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دوێنێ لە دارستانی قەزای عەلی ئاغا دەستیپێکرد و، بەهۆی کاریگەری باوە تەشەنەی سەند بۆ ناوچەی دارستانی قەزای فۆچا، کۆنترۆڵ کرا.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ڕێگەی وشکانییەوە دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد و، بە درێژایی شەو بەردەوام بوون لەسەر هەڵمەتەکانیان.
ئەو فڕۆکانەی لە ڕێگەی ئاسمانيیەوە بەشدارییان لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا کرد، لەگەڵ تاریکی شەودا کارەکانیان وەستاند و، گزنگی بەیانی دەستیان بە کار کردەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ڕێگەی شەش هێلیکۆپتەر، ٤٦ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، نۆ بلدۆزەر، ١٣ ئۆتۆمبێلی پڕکردنەوەی ئاو و تانکەری ئاوی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی دارستانی ئیزمیر، هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان دا و، دوای ٢٢ کاتژمێر توانیان کۆنترۆڵی بکەن.