جيهان

کاندیدی بەڕێوەبەرى هەواڵگرى نيشتمانى ئەمريكا بەڵێنى بڵاوكردنەوەى راپۆرتێكی لەسەر كوشتنى خاشقچى دا

كانديدى سەرۆكى هەڵبژێردراوى ئەمريكا جۆ بايدن بۆ بەڕێوەبەرايەتى هەواڵگرى نيشتمانى، ئاڤريل هانيەس ئاشكرايكرد لە ئەگەرى پەسەندكردنى ئەركەكەى لەلايەن ئەنجوومەنى پيرانەوە، راپۆرتێكى پوخت لە بارەى كوشتنى رۆژنامەنووسى سعوودى، جەمال خاشقچى بڵاودەكاتەوە.

Dildar Baykan  | 20.01.2021 - نوێکردنەوە : 22.01.2021
کاندیدی بەڕێوەبەرى هەواڵگرى نيشتمانى ئەمريكا بەڵێنى بڵاوكردنەوەى راپۆرتێكی لەسەر كوشتنى خاشقچى دا

Washington DC

واشنتۆن - AA

كانديدى سەرۆكى هەڵبژێردراوى ئەمريكا جۆ بايدن بۆ بەڕێوەبەرايەتى هەواڵگرى نيشتمانى، ئاڤريل هانيەس ئاشكرايكرد لە ئەگەرى پەسەندكردنى ئەركەكەى لەلايەن ئەنجوومەنى پيرانەوە، راپۆرتێكى پوخت لە بارەى كوشتنى رۆژنامەنووسى سعوودى، جەمال خاشقچى بڵاودەكاتەوە.

بايدن كە ئەمڕۆ سوێندى ياسايى دەخوات و خۆى بۆ دانيشتن لەسەر كورسى سەرۆكايەتى ئەمريكا ئامادە دەكات، دانيشتنەكانى ئەنجوومەنى پيران بۆ دەنگدان لەسەر ئەو ناوانەى كە بۆ ئەركە جياجياكان لە ئيدارەكەى كانديدى كردوون بەردەوامە.

ئاڤريل هاريس كە بايدن وەكو بەڕێوەبەرى هەواڵگرى نيشتمانى كانديدى كردووە، وەڵامى پرسيارى سيناتۆرەكانى ليژنەى هەواڵگرى ئەنجوومەنى پيران دايەوە.

سيناتۆرى ديموكرات رۆن وايدن، پرسيارى " بەڕێز هاريس، وەكو دەزانن، كۆنگرێس، داواى لە بەڕێوەبەرايەتى هەواڵگرى نيشتمانى كردبوو كە راپۆرتێكى گشتگير لەسەر تاوانبارانى كوشتنى خاشقچى ئامادەبكات. ئەگەر ئەنجوومەنى پيران ئەركەكەتان پەسەند بكات، لە چوارچێوەى ئەم ياسايەدا راپۆرتێك ئامادە دەكەن؟" لە ئاڤريل هاريس كرد.

ئاڤریل هاريس، لە وڵامى ئەو پرسيارەدا گوتى، "بێ گومان پێشكەشى دەكەم، پابەندى ياساكان دەبم".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın